ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت

  • September 26, 2022
  • 80 Views
ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت

#وڵات_میدیا

ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد .

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی ( ١٣٩ ) کگم ماددەی هۆشبەری جۆری { کریستاڵ }دا گیرا.

بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات ،

هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت .

_ لە چالاکی یەکەمدا : دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێری کردن هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی (٢٠٢٢/٩/٩) دەست بەسەر بڕی { ٢ } کگم ماددەی ( کریستاڵ )دا گیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ک ک ر ) دەستگیرکرا ، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٧٦ ی شاری کەرکوک ، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( لکزس ) ی

لاندگرۆزی پێبووە ،

لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-كەركوك ) دەستگیرکراوە و

بەپێ ی زانیاریەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون .

_ لە چالاکی دووەمدا : هێزەکانی ئاسایش پاش لێکۆڵینەوە وكۆكردنەوەی زانیاری ورد ، لە ھەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستگیرا بەسەر بڕقی ( ١٣٧ ) کگم ماددەی ( کریستاڵ لە جۆری شل ) کە لەناو دەبە شاردرابۆوە تۆمەتباریکیش دەستگیر کرا بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی ١٩٩٤ی کەرکوک بە ناوی ( ع د ع ) ، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە کریستاڵەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان .

•بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر ( کریستاڵ )ەکەدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

٢٠٢٢/٩/٢٦

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو