ڕۆژى ١٥ى ئۆکتۆبەر لەدووکان بۆچى مەسعود بارزانى، بەگوێى بافڵ تاڵەبانى نەکرد؟

  • October 16, 2022
  • 213 Views
ڕۆژى ١٥ى ئۆکتۆبەر لەدووکان بۆچى مەسعود بارزانى، بەگوێى بافڵ تاڵەبانى نەکرد؟

#وڵات_میدیا

لەدواى ١٠ى ئۆکۆتبەرەوە هێزێکى گەورەى عێراقى بەسەرپەرشتى،هادى عامرى، ئەبومەهدى موهەندیس، بە ئیشرافى قاسمى سولەیمانى لەنزیک کەرکوک جێگیرکرابوون.

هاوکات فیرقەى زەهەبى سوپاى عێراق و چەندین جۆرى دیکەى هێزى عێراق بەفەرمانى عەبدى سەنگەرەکانیان لەنزیک کەرکوک قایم کردبوو.

عەبادى لەلایەک و قاسمى سولەیمانى لەلایەکى دیکە بە “ئاراس شێخ جەنگى” پەیام بۆ سەرکردایەتى کورد دەنێرن، دەڵێن: نامانەوێت شەڕبکەین دەمانەوێت بەئاشتى بگەڕێنەوە کەرکوک.

هاوکات هێزەکانى پێشمەرگە، پەیامیان داوە بەبارزانى کە فەرماندەى شەڕبوو، ئەوان تەنها بەشى ١٣ کاتژمێر شەڕ پێداویستى شەڕیان پێیە، ئیدامەدانى شەڕ دۆڕانە و پاشان کاولبوونى کەرکوک.

ئەمریکیەکانیان پەیامیان بەبارزانى داوە، کە ئەوان لەم دۆخەدا ناتوانن پشتیوانى پێشمەرگە بکەن و تەنها ئەوەیان پێدەکرێت، ڕێگە نەدەن فڕۆکەى ئێف ١٦ لەدژیان بەکاربێت، بۆیە لە ١٣ى مانگەوە ئەمریکیەکان کەرکویان بەجێهێشت.

یەکێتى کۆبونەوەیەکى ناوخۆیى گرێدا، چەندین ڕاپۆرتى نهێنى لەناو کۆبونەوەکە باسکران، لەکۆبونەوەکەدا یەکێتى بەرچاوو ڕوون دەبێت بەسەر ئەوەى، ئەوەى بارزانى بەنیازە لەکەرکوک بیکات، یەکەمجار هێزەکانى یەکێتى کە لەبەرەى پێشەوەى شەڕن تەفروتوونا دەکات، دووەمجار: کەرکوک دەکاتە غەفرینى دووەم، بۆیە زۆرینە واژووى ئەوەدەکەن: بنکەیەکەیەکى هاوبەشى هاوپەیمانان و پێشمەرگە و عیراق لە کەى وەن دروست بکەن، تاوەکو ئاگرى شەڕ بکوژێتەوە و کوردیش لەکەرکوک ببێتە هاوبەشى ئەمنى و ئیدارى.

قاسمى سولەیمانى و مەهدى موهەندیس، لەڕێگەى ئاراس شێخ جەنگیەوە پەیامێک بۆ سەرکردایەتى یەکێتى و پارتى دەنێرن، تاوەکو بڕیارى خۆیان بدەن، شەڕ یان ڕێکەوتن لەسەر ئیدارەى مەلەفى ئەمنى هاوبەش لەکەرکوک.

ئیوارەى ١٥ى ئۆکۆتبەرى ٢٠١٧ لەئاستى لوتکەدا پارتى و یەکێتى و سەرۆککۆمارى عێراق لەدووکان کۆبونەوە، بافڵ تاڵەبانى بە دوو وەرقەوە خۆى دەکات بە کۆبونەوەکەدا، مەترسى دۆخە بۆ هەمووان شی دەکاتەوە پێیان دەڵێت: ئەو هێزەى هاتووە کورد و پێشمەرگە بەرگەى ناگرێت، بۆیە پێویستە ئێمە ڕێکەوتن بکەین تاوەکو کەرکوکمان لەدەست دەرنەچێت.

بارزانى، پێشتر لەمێشکى خۆى دایناوە کە ڕێکەوتن نەکرێت، بۆیە وەڵامێکى کۆنکرێتى پڕۆژەکە نادەنەوە، دواى کۆبونەوەکە بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە کە بەیاننامەکە “ئیقناع” بە عێراق ناکات.

شەوى ١٦ى ئۆکۆتۆبەر فەرمانى شەڕ دەردەچێت و فەرمانەکەش ئەوەیە پێشمەرگە لەکەرکوک نەهێڵرێت، ئەوەبوو ١٦ى ئۆکۆتبەر کاتێک هێرش دەستپێدەکات، وەکو ئەوەى پێشبینى کرابوو، پێشمەرگەکانى یەکێتى لەدۆخێکى خراپدا دەبن، بەجۆرێک پێشمەرگە هەبوو دەبابەى عێراق بەسەر لاشەیدا ڕۆشتووە، پارتیش دەورى کێڵگە نەوتیەکان دەگرێت.

ژوورى ئۆپراسیۆنى یەکێتى لەکەرکوک، لەهاوپەیمانانەوە پەیوەندیان پێوەدەکرێت و داوای ئەوەیان لێدەکرێت ئەو شەڕە لەگەڵ عێراق ڕابگرن، یەکێتى کاتێک تەماشا دەکات هێزەکە نابەرامبەرە و هیچ ئەگەرێکى سەرکەوتن نیە و پارتیش جگە لەتەسعیدى ڕاگەیاندن، فیشەک ناقەتێقێت، لەژێر فشارى هێزە عێراقیەکان پاشەکشەى سەربازى دەکەن، تاوەکو کەرکوک وێران نەبێت و پلانەکەى پارتیش کە وێرانکردنى کەرکوک و لەناوبردنى هێزى سەربازى یەکێتیە جێبەجێ نەبێت.

هێزەکانى پارتى هەڵدێن، تا پردێ خۆیان ناگرنەوە، یەکێتیش لەشارەکە بەهێزیکى خۆپارێزى دەمێنەوە، واتە بەشێک لەهێزەکانى دژەتیرۆر دەهێڵنەوە بۆ ئەوەى گەڕەکە کوردییەکان نەکەونە بەر هەڵمەتى تۆڵەکردنەوە.

ئەم شاهیدییەى عەبادى ڕەنگە باشترین شاهید مێژووبێت، دەیسەلمێنیت، یەکێتى هیچ ڕێکەوتنێکى پێشوەختەى نەبووە بۆ بەدەستەوەدانى کەرکوک، ئەوەى یەکێتى کردى بۆ ئەوەبوو: تاکەرکوک بەدەردى عەفرین نەچێت، هێزە سەربازیەکى لەشەڕێکى نابەرامبەردا تەفروتوونا نەبێت.

https://t.me/WLLATMED/33166

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو