سالار مجید فیسل کادیرێکی پارتی یە لەناوچەی بۆتان پەیامێکی نیگەرانی لە پێگەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات ودەڵێت؛
“دەبێت سەرۆک ئاگاداری ئەم گــەندەلیانەبێ کەلە کۆنگرە کرا”
– دەقی پەیامە نیگەرانیەکەی کادیرەکەی پارتی وەک خۆی؛

واللە درۆ دەکەی من لەناوچەی بۆتان خۆم کاندید کرد بێ ئەوەی سەرەدانی یەک مال بکەم پلەی دووەمم ھێنا لە١٠ کاندید زۆربەیان کارگێرناوچەو بەرپرسی رێکخراو بوون بەقەد بەتەمەنی من لەناوحزبن پلەی دووەمم ھێنا بەجیاوازی ١٥٠ دەنگ لەگەل سێیەم لەبەرپرسی ناوچەش زیاترم ھێنا دوای ئەوەی دەرچووم نوسینگەی سەرۆک و زۆربەی کاندیدانی سەرکردایەتی پیرۆزباییان لێم کرد دواتر بەھۆکاری نادیار ناومیان دەرھێنا خەلکی تریان لەشوێنی من نارد بۆ کۆنگرە گوایە رێژەی بەشداری دوو لەسەر سێ نەبووە رێژەی بەشداری ئێمە ٦٥٪ بوو لەکۆی ٢٣٠٠ دەنگ ١٥١٦ دەنگدەر بەشدارییان کرد ئێ لە ٢٣٠٠ دەنگدەر دەبێت دوو کەس بروات
لەشوێنی تر رێژەی بەشداری ٦٢٪ بوو کەسی دووەم چووە بەداخەوە دەلێن ئێستا خەلک بەتەسکییە دەچێت لەشوێنی ئێمە من منەتم بەوە نییە بچمە کۆنگرە بەلام پرسیارەک دەبێت سەرۆک ئاگاداری ئەم گەندەلیانەبێ کەلە کۆنگرە کرا
حزبێک تەمەنی ٧٦ سال بێ نوسینگەی سەرۆکی ئەم حزبە پیرۆزبایی لێم کرد دواتر ناوی منیان دەرھێنا و خەلکی تریان نارد چ عەدالەتێکە.
– تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق