وڵات_میدیا #کوردستان
ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆبوو نەوەیەکدا لە مەکتەبی راگەیاندن :” چیتر یه‌كێتی رازی نابێت بەو حوکمڕانیەی ئێستای کوردستان ، له‌كاتێكدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی دیكه به‌پێی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری هه‌موانه .
ئاسۆ مامه‌ند كه سه‌رۆكایه‌تی تیمی وتوێژكاری یه‌كێتی دەکات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات:” یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ر له هێزه سیاسیه‌كانی دیكه خودی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له نیگه‌رانییه‌كانی یەکێتی نیشتمانی
هەروەها رایگه‌یاند: ” یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌كان دانی به‌خۆیدا گرتووه‌و له‌به‌رامبه‌ر سیاسەتی خۆسه‌پێنیدا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌و دۆخه قبوڵناكات و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش ئاماده‌یه و ئۆباڵی پێشهات و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م بارودۆخه له ئه‌ستۆ ناگرێت.
سه‌رۆكی تیمی وتوێژكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان وتیشی: یه‌كێتی دهستكراوهیهو رێگه‌ش نادات به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك زاڵبكرێت و به‌ژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بەناوی جێبەجێکردنی یاساوە بكرێته خزمه‌تی كه‌سی و ویستی حزبییه‌وه وەک ئەوەی بە لایەنەکانیان وتوە ، لە کاتێکدا چەندین کەیسی یاسا شکێنیان پشتگوێ خستوەو تاوانباری چەندین ناوچەی تریان لای خۆیان داڵدەداوە .