شێخ جەعفەر: ستۆپ بە تاکڕەوی پارتی دەکەین

شێخ جەعفەر: ستۆپ بە تاکڕەوی پارتی دەکەین

#وڵات_میدیا #کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت “یەکێتی هێزێک نییە لە هیچ حیزب و دەسەڵاتێک بترسیت و ئەوەی پێشتریش قبوڵی کردووە تەنها لەپێناو خەڵک بووە، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە پێێان بڵێین ستۆپ”.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جیگری سەرۆکی هەرێم لە بەرنامەی پانۆرامای کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا رایگەیاند: ئێمە نیگەرانین لەو بارودۆخەی کە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە زۆنی سەوز و یەکێتی پەیڕەوی دەکات و کاتی ئەوە هاتووە ئیتر قبوڵی نەکەین.

وتیشتی: حکومەت تاکڕەوانە بڕیار دەدات و ئەوەنەی من لەگەڵ مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پارتیش قسەم کردووە ئەوانیش ئەم بەڕێوەبردنەی حکومەتیان پێڕاست نییە.

راشیگەیاند: تەنانەت سەرۆکی هەرێمیش ئەم تاکڕەویەی پێقبوڵ نییە و ئەوەنەی من بزانم نیگەرانە لە بارودۆخەکە.

ئەوەشی خستەروو: خەڵک مافی خۆیەتی کە بپرسێت داهاتی خاڵە سنووریەکانی سوریا و تەرکیا و نەوتی عەین زالە بۆکوێ دەچێت و پارەکەی بۆ ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت.

جێگری سەرۆکی هەرێم وتیشی: پێویستە سەرۆکی هەرێم هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەوەی کە بەرنامەکەی وەک خۆی جێبەجێنەکراوە و وەک پیویست سەرکەوتوو نەبووە.

“دۆخەکە بەرەو لێکترازان دەڕوات و پارتی دەیەوێت یەکێتییەکی لاوازی لەبەر دەستدا بێت، بەڵام نەک یەکیتی تەنانەت جەماوەر و خوێنی شەهیدەکانیشمان ئەوە قبوڵ ناکەن و یەکیتی هێزێک نییە نە لە هیچ حزبێک بترسێت و نە هیچ حزبێکیش لەخۆی بە گەورەتر بزانێت”. شێخ جەعفەر وایوت.

جێگری سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند: ئەوەی لە رابردوودا یەکیتی قبوڵی کردووە تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک بووە نەک بەهۆی لاوازبوونیەوە بەڵام لەمڕۆ بەدواوە یەکێتی بە هەر هێزێک دەڵێت ستۆپ ئەگەر بیەوێت پێشێلی مافەکانی بکات.

“یەکیتی ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر یەک دەنگ و یەک هێزە، هەر ئەمەش وایکردووە یەکێتی بە هێز و گڕوتینیکی نوێوە لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە عیراق و جیهانیش لێیبڕوانرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت: یەکێتی هەم لە رابردوو، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و نەیویستووە و نایەوێت بارودۆخی هەرێم تێکبچێت، بەڵام هیچ هێزێکیش لە کوردستان لەخۆمان بە گەورەتر نازانین و قبوڵیشی ناکەین هیچ حزبیک لە کوردستان بە چاوێکی کەم سەیری حزبی شەهیدان بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو