زیاد جەبار بۆ پارتی : حوكمڕانیەكی تەندروستە،پێویستە رێگری لە مافیا بكات،كەداهاتی ئەم میللەتە دەدزێت

زیاد جەبار بۆ پارتی : حوكمڕانیەكی تەندروستە،پێویستە رێگری لە مافیا بكات،كەداهاتی ئەم میللەتە دەدزێت

#وڵات_میدیا #کوردستان

زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پەیامێکی ئاراستەی پارتی دەکات لەسەر ئەو تۆمەتانەی کەداویانەتە پاڵ یەکێتی

كێ دزە و كێش بازاڕەكەی شێواندوە؟!!

هەر كات یەكێتی دەیەوێ، ئەو بارە لارەی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان ڕێك بكاتەوە.. هەركاتێك دەمانەوێ كۆسپێك بخەینە بەردەم ماشێنی گەورەكراوی تاكڕەوی لە كوردستان، لێرە و لەوێ دەنگی ناجۆر و ناساز دەیانەوێ ئاسۆی بینین لێڵ بكەن و بە مەبەستیش ئاوەكە لێڵ دەكەن تا بەو جۆرە ماسی مەرامەكانی خۆیانی تیا ڕاوبكەن!!

بەڵێ كوردستان پێویستی بە حوكمڕانیەكی تەندروستە، حوكمڕنی تەندروستیش پێویستە رێگریلە مافیا بكات،كەداهاتی ئەم میللەتە دەدزێت.

گەورەترین داهاتی هەرێمی كوردستان ، داهاتی نەوتە، كە ئێستا رۆژانە (600.000) شەش سەد هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بێ ئەوەی حكومەت و پارلەمان و خەڵكیش لە چەند و چۆن و چی، بپرسن!!!

ئەگەر حكومەتی تەندروست هەیە، رۆژانە لە كێڵگەی هاڤانا لەژێر دەستی كۆمپانیای كار، 175000 بەرمیلنەوت بەرهەم دێت، كێ ئاگاداری ئەو داهاتەیە؟

بۆ گیرفانی كێ دەچێت؟؟

ئەوەی پێی وایە ئەم حكومەتە تەندروست و رەشیدە، با بفەرموێ تەنیا پرسیار بكات، ئەو كات دەبینێ چۆن ووشەی حكومەت و نەوتیش لە فەرهەنگ و یادەوەریدا بۆ دەسڕەنەوە!!

حكومەتی دروست و رەشید، ئەو حكومەتەیە كە كارنامەی خۆی جێبەجێ دەكات، ئەو بەڵێنە بەجێدەهێنێ كە بە خەڵكی داوە، كامە بەڵێنی حكومەت و كامە بەرنامەی بەجێهێنراوە؟؟!

ئەم كابینەیەی حكومەت لە ساڵی 2019دا بە رێكەوتنی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دروست بوە، یەكێك لە خاڵە هەرە گرنگ و گەوهەریەكانی كە پێویست بوو ئەم حكومەتە جێبەجێی بكات، هەموار كردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بوو بە سازانی نێوان هێزە سیاسیەكان.!!

كێ ئەو سازانەی رەت كردەوە، هۆكارەكەشی چی یە؟

تۆ بڵێی حزبێك لەناوخۆی خۆیدا ناڵەی ساختەكاری لە ئەندامەكانی هەستێت، بتوانێ مل بە سازان بدات لەسەر یاسای هەڵبژاردن ئەگەر ڕێگری بكات لە تەزویر و یاری كردن بەدەنگ و باڵادەستی نیازی ساختەكاری و دەنگ دزین؟؟

حكومەتی هەرێم، هەرێمی كوردستان، تاپۆی هیچ حزب و هیچ سیاسیەك نیە تا بڕیاری لەسەر بدات كێ جێی دەبێتەوە تیایدا و كێ جێی نابێتەوە.. ئەگەریش خاوەنداریەكەشی یەكلا بكرێتەوە، بە مێژوو دیارە كێ خاوەنی قوربانی و خەباتە بۆ بەدیهێنانی ئەم حكومەت و دەسەڵات و ئەم ئێستایەی كە دز خەریكی نەك شێواندنی بازاڕە، بەڵكو بازاڕی هەر نەهێشتوە و مەكۆكەی خۆی وەك بازاڕ پیشانی خەڵك دەدات.

ئێمە بەردەوامین لەسەر هەوڵەكانمان بۆ بەدیهێنانی شەفافیەت لە داهاتی نەوت و گشت داهاتەكانی دیكە.

بەردەوام دەبین لەسەر روبەروبونەوەی قۆرخكاری و ستەم كردن لە ناوچەكانی كوردستان و پیادە كردنی سیاسەتی هەڵاوێرد كردن و دروست كردنی ناكۆكی و كینە لەنێوان شارەكاندا، لەرێگەی خزمەت كردن بە شارێك و فەرامۆش كردنی ئەوی دیكە، چونكە پێمان وایە لە خانەقین تا زاخۆ، هەمووی وەك یەك مافی لەلای حكومەتە و حكومەت ئەركێتی خزمەتیان بكات.

بەردەوام و سور دەبین لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ ههەموار كردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەی بەو جۆرەی كە لەگەڵ بنەما دیموكراسیەكان و پێوەرەكانی بەدیهێنانی هەڵبژاردنێكی دیموكراتیانە و بێگەرد دەگونجێت، نەك یاساكە كە لەگەڵ ویست و ئارەزوی دزینی دەنگ و شێوێنەرەكانی ئەزمونی حوكمڕانی، بگونجێت.

ئەوەی كە دزە ئەوەیە كە گەورەترین داهاتی ئەم میللەتە كە داهاتی نەوتە،لەژێر پەردە دەشارێتەوە و لەژێر لێویشەوە ئاشكرا ناكات.

ئەوەی بازاڕی شێواویشی دەوێت، ئەوانەن كە دەیانەوێ بۆ برەودان بە دزینی بازاڕ، ئیرا\ە و دەنگی خەڵكیش لە هەڵبژاردندا بدزن تا ئەو بازاڕەی ئێستایان هەر بەردەوام بێت!!

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو