“ناوەڕۆکى پلانێک دژ بە نێچیرڤان بارزانى”.
بۆچى زۆرترین کاندیدى لایەنەکانى تر لەکۆنگرەى پارتین؟
مەسعود بارزانى، چەندین کادر کە پێشتر خیانەتیان لە حیزبەکانیان کردووە و هەڵهاتوون بۆ ناو پارتى، لەم کۆنگرەیەدا بەتەعین دەکرێنە ئەندامى کۆنگرە و سەرکردایەتى پارتى.
سەرچاوەیەکى تایبەت ئاشکرایکرد، مانگێک پێش ئێستا لەسەرى ڕەش کۆبونەوەیەک لەنێوان مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانى کراوە سەبارەت بەچارەنووسى ئەم کەسانە، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاریانداوە ئەو کەسانەى پێشتر لەگۆڕان و یەکێتى و لایەنەکانى دیکە هاتوونەتە ناو پارتى، بە تەعین بکرێنە ئەندامى کۆنگرەى پارتى؟
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، مەسرور بارزانى لەکۆبونەوەکەدا جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە، پێویستە ئەو کەسانە بکرێنە ئەندامى کۆنگرە و بە بارزانى ڕاگەیاندووە، ئەوانە پێویستە لەناو پارتى پۆست وەربگرن.
مەسرور بارزانى تەفاسیلى زیاترى بە مەسعود بارزانى نەداوە و تەنها داواى ئەوەى لێکردووە، ئەو کەسانە تەزکیە بکرێن بۆ کۆنگرە و سەرکردایەتى تازەى پارتى.
سەرچاوەیەکى ئاگادار لەپارتى ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، دەستگاى پاراستن لەبارەى ئەو کەسانەوە ڕاپۆرتێکى داوەتە مەسرور بارزانى، ڕاپۆرتەکەى پاراستن جەختى لەسەر ئەوەکردووەتەوە پێویستە بۆ بەهێزکردنى پێگەى مەسرور بارزانى و لاوازکردنى پێگەى نێچیرڤان ئەو کارە بکرێت، چونکە لەئێستا ئەو کەسانە بەسێ هۆکار هاوکارى مەسرور بارزانى دەکەن، یەکەم: ئەوانە لەخاڵى لاوازدان لەناو پارتى و ناتوانن لەژێرسیاسەتى مەسرور پارتى دەربچن، دووەم: دەتوانن بەئاسانى بەکاریان بهێنن دژى نێچیرڤان بارزانى و ئەجێنداى مەسرور بارزانى جێبەجێ دەکەن وەکو ئەندامێکى ئاسایى پارتى نین کە ئەگەرى هەیە عەتفى بۆ نێچیرڤان هەبێت، سێهەم: شەڕى دەروونى پارتەکانى دیکەیان پێدەکەن.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، چانسى ڕێباز حەملان و شیرن فوئاد مەعسوم بە بەئەندام بوون لە سەرکردایەتى پارتى بەهێزە، مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانى پشتیوانیان دەکەن.
