لەتیف شێخ مستەفا:پارتی چوار بڕگە و ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی پێشێل کردووە لەم کۆنگرەیەدا

لەتیف شێخ مستەفا:پارتی چوار بڕگە و ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی پێشێل کردووە لەم کۆنگرەیەدا

وڵات_میدیا #کوردستان

پارتی چوار بڕگە و ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی پێشێل کردووە
لەتیف شێخ مستەفا یاساناس و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە نوسینێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەم کۆنگرەیەی خۆیدا چوار بڕگە و مادەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی پێشێلکردووە:
1- ھەر خودی کۆنگرەکە تەجاوزەو سەرپێچی مادەی 22/ برگەی سێیەمی پەیرەوەکەیانە کە ماوەی نێوان دوو کۆنگرەی بە چوار ساڵ دیاری کردوە.
2- ھەلبژاردنی 13 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە پێشنیازی سەرۆکی حیزب و دەنگدانی ئاشکرای کۆنگرە سەرپێچی مادەی 17 برگەی دوەمە کە واجبی کردوە ھەر 51 ئەندامەکە بە 9 ئەندامە یەدەگەکەشەوە بەدەنگدانی نھێنی ھەڵببژێرێن.
3- ھەلبژاردنی دوو جێگر بۆ سەرۆک سەرپێچی مادەی 19 ەو 22 /دووەمە کە باسی تەنھا یەک جێگر دەکات.
4- ھەر رێگا دان بە خۆکاندیدکردن بەوانەی کە ئەمبەراو ئەوبەر دەکەن و تازە بونەوە بە پارتی « ئەگەر دەریش نەچن » سەرپێچی مادەی 17/ سێیەمە کە مەرجی 10 ساڵی داناوە كە دەبێ تێببەرێ بەسەر ئەندام بونی ئەندامێک بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بۆ ئەندامی سەرکردایەتی حیزب بپاڵێوێ.

  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو