وڵات_میدیا #کوردستان
ساڵح قادر لەپێگەی خۆی لەبارەی لەتۆری کۆمەلایەتی فەیسووک لەبارەی کۆنگرەی پارتیەوە نوسیوویەتی ؛
کۆنگرەی پارتی… 12 ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی، 6 پەرلەمانتار و 4 وەزیر نەگەیشتنە کۆمیتەی ناوەندی
ئا: ساڵح قادر
زۆربەی ئەندامانی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی، خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەربژێر کردبوو، بەڵام 12 ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی دەنگی پێویستیان نەهێنا بۆ کۆمیتەی ناوەندی. هەروەها 22 ئەندامیش بۆ یەکەمجار گەیشتنە کۆمیتەی ناوەندی.
دوای راگەیاندنی دەنگی بەربژێرانی کۆمیتەی ناوەندی، دەرکەوت 12 ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی کە پێکدێن لە (قادر قەچاخ، كاكهمین نهجاڕ، دیارى حوسێن، مهحموود مهحموود ئێزدى، خهسرۆ گۆران، عیزهددین بهروارى، سهفین دزهیى، شیرین ئامێدى، نازهنین محهممهد وسو، نووری حەمەعەلی، ساسان عەونی و بهیان سامى) دەنگی پێویستیان نەهێناوە.
ئەوانەی دەرنەچوون و ژمارەی دەنگەکانیان:
- قادر قهچاخ، 310 دەنگ (یەدەگ)
- كاكهمین نهجاڕ، 251 دەنگ
- دیارى حوسێن، 331 دەنگ (یەدەگ)
- مهحموود مهحموود ئێزدى، 138 دەنگ
- خهسرۆ گۆران، 162 دەنگ
- عیزهددین بهروارى، 149 دەنگ
- سهفین دزهیى، 204 دەنگ
- شیرین ئامێدى، 150 دەنگ
- نازهنین محهممهد وسو، 188 دەنگ
- نووری حەمەعەلی، 288 دەنگ
- ساسان عەونی، 332 دەنگ (یەدەگ)
- بهیان سامى عەبدولڕەحمان، 200 دەنگ.
جگە لەو ئەندامانەی پێشووی سەرکردایەتی کە دەرنەچوون، سێ ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی خۆیان بەربژێر نەکردبووەوە، ئەوانیش: یونس رۆژبەیانی، یوسف بارزانی و نەزهەت حالی.
هەروەها ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتیش لە نێوان هەردوو کۆنگرەی 13 و 14 کۆچی دواییان کرد، ئەوانیش: د. رۆژ نوورى شاوێس، رهمزى شهعبان، فهرهیدوون جوانڕۆیى، محهممهد ههركى). هەروەها دوو ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی ( کەریم شنگالی و سڵاح دەلۆ) دوای ئەوەی بە دەنگی راستەوخۆ و ئاشکرای ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران، داوای لێبووردنیان کرد.
22 کەس بۆ یەکەمجار بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی
دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، دەرکەوت کە 22 کەسیان بۆ یەکەمجار دەگەنە کۆمیتەی ناوەندی کە پێنجیان ئافرەتن.
ئەو 22 کەسەی بۆ یەکەمجار گەیشتوونەتە کۆمیتەی ناوەندی پێکدێن لە: (رێبەر ئەحمەد، ئومێد خۆشناو، ئیسماعیل حاچک، ئەشواق جاف، ئامینە زکری، سەگڤان هالۆ، موحسین کەمال، زاگرۆس فەتاح، نووری عوسمان، بەهرام عەریف یاسین، د. ئومێد سەباح، شاخەوان عەبدوڵڵا، هیوا گەیلانی، گوهدار شێخۆ، بڵند ئیسماعیل، حەمید عەلی، سالار عوسمان، ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئاری نانەکەلی، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ڤیان سلێمان و ڤالا فەرید”.
ئەندامە تازەکان و ژمارەی دەنگەکانیان: - رێبەر ئەحمەد 702 دەنگ
- ئومێد خۆشناو 683 دەنگ
- ئیسماعیل حاچک 627 دەنگ
- ئەشواق جاف 583 دەنگ
- ئامینە زکری 519 دەنگ
- سەگڤان هالۆ 514 دەنگ
- موحسین کەمال گەردی 514 دەنگ
- زاگرۆس فەتاح 479 دەنگ
- نووری عوسمان شنگالی 478 دەنگ
- بەهرام عەریف 472 دەنگ
- ئومێد سەباح 462 دەنگ
- شاخەوان عەبدوڵڵا 450 دەنگ
- هیوا گەیلانی 424 دەنگ
- گوهدار شێخۆ 422 دەنگ
- بڵند ئیسماعیل 396 دەنگ
- حەمید عەلی 391 دەنگ
- سالار عوسمان 384 دەنگ
- ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی 345 دەنگ
- ئاری نانەکەلی 338 دەنگ
- لیزا فەلەکەدین 329 دەنگ
- ڤیان سلێمان 300 دەنگ
- ڤالا فەرید 253 دەنگ
چوار ئافرەت بە دەنگی خۆیان دەرچوون
لە کۆنگرەی رابردوودا رێژەی ئافرەتان لە سەرکردایەتیی پارتی 10٪ بوو، بەڵام لەم کۆنگرەیەدا رێژەی ئافرەتان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بۆ 15٪ زیاد کرا، بەپێی ئەو رێژەیە دەبێت، لە کۆی 51 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، دەبێت حەوتیان ئافرەت بن و یەکێکیشیان یەدەگ بێت.
لە کۆنگرەی 14دا چوار ئافرەت بە دەنگی خۆیان گەیشتنە کۆمیتەی ناوەندی، ئەوانیش: (ئەشواق جاف، ئامینە زیکری، ئەڤین هروری و چنار سەعد)، هەروەها سێ ئافرەتیش بە کۆتا دەرچوون، ئەوانیش: (لیزا فەلەکەدین، ڤیان سلێمان و ڤالا فەرید). جوان یونس رۆژبەیانیش بووە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی.
ژمارەی دەنگەکانی ئەندامانی ئافرەت: - ئەشواق جاف 583 دەنگ
- ئامینە زکری 519 دەنگ
- چنار سەعد 421 دەنگ
- لیزا فەلەکەدین کاکەیی 329 دەنگ (کۆتا)
- ڤیان سلێمان 300 دەنگ (کۆتا)
- ڤالا فەرید 253 دەنگ (کۆتا)
- جوان یونس رۆژبەیانی 202 دەنگ (یەدەگ)
سێ وەزیر دەرنەچوون و یەکێکیشیان یەدەگە
لە کۆی نۆ وەزیری تیمی پارتی لە حکومەت، حەوتیان خۆیان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەربژێر کردبوو، بەڵام سێ لە وەزیرەکان دەرنەچوون، ئەوانیش ( ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە) هەروەها ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا.
هەروەها سێ وەزیری دیکەی پارتی کە بەربژێر بوون دەنگی پێویستیان بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەدەستهێنا، ئەوانیش: ( رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان) هەروەها د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
جگە لە وەزیرەکان، دوو پارێزگاریش لە پشکی پارتی بەربژێر بوون، ئەوانیش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، هەردووکیان دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە دەستهێنا.
دەنگی وەزیرەکان: - رێبەر ئەحمەد 702 دەنگ
- پشتیوان سادق 462 دەنگ
- ڤالا فەرید 253 دەنگ (کۆتا)
- ئومێد سەباح 462 دەنگ
- ساسان عەونی 332 دەنگ (یەدەگ)
دەنگی پارێزگارەکان: - ئومێد خۆشناو 683 دەنگ
- د. عەلی تەتەر 490 دەنگ
لە کۆی 10 پەرلەمانتاری پارتی تەنیا سێیان دەرچوون
لە کۆنگرەی 14ی پارتی، 10 پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بەربژێر بوون بۆ کۆمیتەی ناوەندی، بەڵام تەنیا سێ پەرلەمانتاریان دەرچوون، ئەوانیش (شاخەوان عەبدوڵڵا لە پەرلەمانی عێراق و هێمن هەورامی و لیزا فەلەکەدین کاکەیی لە پەرلەمانی کوردستان)، شەش پەرلەمانتاریش دەرنەچوون، کە بریتین لە (ڤیان سەبری، ڤیان دەخیل و مەحما خەلیل، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و زانا مەلا خالید، بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا و پێشەوا هەورامانی لە پەرلەمانی کوردستان) جوان رۆژبەیانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی دەرچوو.
دەنگی پەرلەمانتارە دەرچووەکان: - شاخەوان عەبدوڵڵا 450 دەنگ
- هێمن هەورامی 438
- لیزا فەلەکەدین کاکەیی 329 دەنگ [بە کۆتا دەرچووە]
- جوان رۆژبەیانی 202 دەنگ (یەدەگ)
دەنگی پەرلەمانتارە دەرنەچووەکان - ڤیان سەبری 192 دەنگ
- ڤیان دەخیل 143 دەنگ
- مەحما خەلیل 171 دەنگ
- زانا مەلا خالید 272 دەنگ
- بەهمەن کاکە عەبدوڵڵا 178 دەنگ
- پێشەوا هەورامانی 227 دەنگ
ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، کە بە دەنگدانی نهێنی هەڵبژێردران:
- سیداد بارزانی 823
- رێبەر ئەحمەد 702
- ئومێد خۆشناو 683
- ئیسماعیل حاچک 627
- عەلی عەونی 588
- ئەشواق جاف 583
- سەربەست لەزگین 577
- ئاراس حەسۆ میرخان 555
- عەلی حوسێن 552
- ئامینە زکری 519
- دڵشاد شەهاب 518
- سەگڤان هالۆ 514
13- موحسین کەمال 514 - سیروان بارزانی 512 دەنگ
- عەلی تەتەر 490
- نەجات عەلی 481
- زاگرۆس فەتاح 479
- نووری عوسمان شنگالی 478
- بەهرام عەریف یاسین 472
- پشتیوان سادق 462
- ئومێد سەباح 462
- هیوا ئەحمەد 454
- جەعفەر ئیمینکی 452
- شاخەوان عەبدوڵڵا 450
- هێمن هەورامی 438
- هیوا گەیلانی 424
- گوهدار شێخۆ 422
- چنار سەعد عەبدوڵڵا 421
- عەبدولخالق بابیری 415
- سەربەست تروانشی 407
- بڵند ئیسماعیل 396
- حەمید عەلی 391
- ئەڤین هرووری 390
- سالار عوسمان 384
- نەوزاد هادی 372
- ئەحمەد کانی 350
- ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی 345
- ئاری نانەکەلی 338
- لیزا فەلەکەدین کاکەیی 329 [بە کۆتا دەرچووە]
- ڤیان سلێمان 300 دەنگ [بە کۆتا دەرچووە]
- ڤالا فەرید 253 دەنگ [بە کۆتا دەرچووە]
ئەم 10 کەسەی خوارەوەش، کە بە دەنگدانی راستەوخۆ و بە ئاشکرا لەسەر داوای کاک مەسعود بارزانی دەنگیان پێدراوە و هەڵبژێردراون بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی:
1- فازڵ میرانی
2- هۆشیار زێباری
3- فوئاد حوسێن
4- ئازاد بەرواری
5- مەحموود محەممەد
6- عەبدولموهەیمەن بارزانی
7- رێبوار یەڵدا
8- عارف تەیفوور
9- کەمال کەرکووکی
10- زەعیم عەلی