وڵات_میدیا #کوردستان
هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن لە وەرگرتنی قەرز و سلفەی بانکەکانی عێراق سوودمەند بن
سەردانی لقی ئەو بانکانە بکەن کە لەشارەکانیاندا هەن و داوای ئەو سلفەو قەرزانە بکەن کە بانکی ناوەندی دابینی دەکات
رێبوار ئەورەحمان، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
- دوای بەدواداچوون و سەردانمان بۆ بانکی مەرکەزی عێراق، بانکەکە پێی راگەیاندین کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوتای هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سوودمەند بن لە دەستپێشخەریەکەی ئەوان و چەندین جۆر سلفە و قەرز وەربگرن.
لە نوێترین ئەو سلفانەش، پێدانی سلفەیەکە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەن و سەختەکان کە بڕەکەی ١٥ ملیۆن دینارە.
تایبەتمەندی سلفەی نەخۆشی ئەوەیە کە رێژەی سوودەکەی نابێت زیاتر بێت لە بڕی ٢.٩٪ و لەماوەی پێنج ساڵیشدا دەدرێتەوە.
هەر بەپێی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراقی، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها قەرزی کشتوکاڵی و قەرز بۆ پرۆژەی بچووک و گەورە.
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی لقی ئەو بانکانە بکەن کە لەشارەکانیاندا هەن و داوای ئەو سلفەو قەرزانە بکەن کە بانکی مەرکەزی لە دەستپێشخەریەکەیدا دابینی دەکات.
دیارترین لقی ئەو بانکانەی کە سلفە و قەرزەکان دەدەن و لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) لقیان هەیە بریتین لە بانکەکانی:
المصرف الإسلامي العراقي
مصرف التعاون الإسلامي للأستثمار
مصرف RT الاقليم التجاري
المصرف الاهلي العراقي
مصرف كردستان الدولي
مصرف الشمال
مصرف المنصور
مصرف الموصل للتنمية
مصرف بغداد
مصرف جيهان
المصرف المتحد للاستثمار
مصرف الاشور الدولي
مصرف اربيل
مصرف الشرق الاوسط
مصرف ايلاف الاسلامي
مصرف الاستثمار العراقي
مصرف التنمية الدولية
المصرف العراقي للتجارة
البنك الاهلي العراقي
مصرف بيروت
مصرف الثقة الدولي الاسلامي
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراق دەتوانن سەردانی وێنسایتی بانکەکە بکەن - تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED
