پێشرەو مەلا وەیسی: یەکێتى ئەو حیزبەیە بۆ نەهێشتنى تاک ڕەوی لەدایک بووە

پێشرەو مەلا وەیسی: یەکێتى ئەو حیزبەیە بۆ نەهێشتنى تاک ڕەوی لەدایک بووە

#وڵات_میدیا #بیرورا

یەکێتى و بەگژداچونەوەى تاکڕەوى.

یەکێتى ئەو حیزبەیە لەدایک بونەکەى بۆ نەهێشتنى تاک ڕەوی و سەپاندنى یەک ئیرادەى بەسەر میلەتەکەوە خولقاوە، دەتوانین بڵین هەرخۆى بۆ ئەو ئامانجە تەمەنى باڵایکردووە، ئیتر سەیرە لە ئێستادا و دواى چل و حەت ساڵ تەمەن حیزبێکى کوردى تێنەگەیشتبێت یاخود تێنەفکرێت کە یەکێتى نیشتمانى کوردستان حیزبى بە گژداچونەوەى تاکڕەوییەو قبوڵى ناکات، مەگەر لە کاتێکدا قبوڵییکردبێت کە بەرژەوەندى میلەت و نیشتمانى بە دواى خۆیدا هێنابێت ، بۆ نمونە لە دوای ساڵى 1997وە قوربانى بەخۆیداوە و قبوڵى هەندێک بڕیار و ئیدارەدانى هەرێمى کوردستانى کردووە ئەویش لە بەر ئەوە نەبووە قبوڵیەتى وەک ساسەت و فکرى حیزبى و پەروەردە حیزبییەکەى ، نەخێر لە پێناوى یەک ڕیزى و یەکگرتووى ناوماڵى کوردبووە لە باشور ، لە پێناوى نیشاندانى وێنەیەکى جوانى حکومدارى بووە لە باشور ! تا لەو ڕێگەیەوە وێنەیەکى جوانى بەڕێوەبردن نیشانى ڕاى گشتى و وڵاتانى زلهێزبدات و قەوارەى هەرێم وێنە جوانەکەى نیشان بدات، دواتر لە بەر پاراستن و سەرکەوتنى پارچەکانى ترى کوردستان بەو شێوە حکومدارییە ڕزى بووە تا پارچەکانى تر پشتیوانى زیاتر بەدەست بهێنن و ئەوانیش بگەنە ئاواتى سەربەستى و ڕزگارى ، بۆیە یەکێتى لە و کاتانەدا لە ئاست ئاکڕەوی و قۆرخکارى و جیاکارى بەڕێوەبردن بیدەنگ بووە ، ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت کە یەکێتى حیزبێکى نیشتمانى و نەتەوەییە .

یەکێتى لە سەرەتاى خەباتى سیاس و چەکدارییەوە تێکۆشاوە تا هەموو ئەو مرۆڤانەى لەسەر خاکى کوردستان دەژین ئازبن و لە داهات و بڕیارداندا بەشداربێت و مافەکانى هیچ کەس نەتوانێت زەوتى بکات، ئەگەر سەیرى ڕابردوەکەشى بکەین دەبینین کادرەکانى لەسەرجەم بوارەکاندا وا فێرکراون کە ڕەخنە لە خودى حیزبەى خۆیان بگرن لە کاتێکدا زانیان بە ئاڕاستەى دەستکەوتەکانى گەلەکەى ڕێگە ڕاستەکەى بەرداوە ، ماناى وایە یەکێتى حیزبى بەگژداچونەوەى تاکڕوی و تاک بڕیارییە، بۆیە ئەو هەڵوێستەى سەرۆکى تیمى یەکێتى لە حکومەت گرتویەتییە بەر ڕێگە تەندروستەکەیە، لەو ڕوانگەیشەوە کادیرانى یەکێتى پشتیوانى تەواوى بڕیارەکانى حیزبەکەیان دەبن.

دەمەوێ بڵم یەکێتى ئەو حیزبەیە کە لەو پەڕى تاریکى و شەوەزەنگى هێنراو بەسەر کوردستاندا، کە گەورەترین شۆڕش ئاش بەتاڵى پێکرا! میلەت و نیشتمانیان توشى ئەو پەڕى بێ ئومێدى کرد ، یەکێتى نیشتمانى کوردستان مەشخەڵى بەگژداچونەوەى هەڵبژاردوو هەزاران شەهیدى لە و پێناوەدا بەشى، لەوکاتەدا ئێوە لە کۆشکە شاهانەکانتاندا خەریکى بەڕێکردنى شەوە زێڕینەکانتان بون، ئەگەر ئێستا بتانەوێ یەکێتى ڕاگرن خەڵەن چوننکە قەت نەبووەو ناشبێت بەرى خۆر بە بیژنگ بگیرى ، بۆیە واباشترە لە دواییەکانى تەمەنى سیاسیتاندا نەوەکانتان گۆشکەنەوە بەبیرى سیاسى دەستە جەمعى و خزمەتى وەک یەکى لە سەر ئاستى تاک و لە سەر ئاستى هەرێمیش، چونکە مێژوو لە ڕابردوو ڕەحمى بە هیچ کەسێک نەکردووە تا بە ئێوەى بکات، ڕەنگە بتوانن بۆ کاتێکى کەم پەردەپۆشى سیاسەتى چەوتتان بکەن بەڵام دواتر ڕووى ڕاستەقینەتان بەدەرەكەوێ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو