رەنجدەر گراوی: نوسینەکەی عەبدوڵا، بۆ خۆشیرین کردنی زیاترە لای پارتی چونکە کاک قادر باش دەیناسی.

  • November 10, 2022
  • 47 Views
رەنجدەر گراوی: نوسینەکەی عەبدوڵا، بۆ خۆشیرین کردنی زیاترە لای پارتی چونکە کاک قادر باش دەیناسی.

#وڵات_میدیا #كوردستان

روحت شاد کاک قادر یاد و یادگاری بەرز و بەرێز بێت.

لە ژیانم یەک جار کاک قادرم بینیوە لە سوید لەگەل کۆمەلێک هاوڕێی تر

سێ جاریش جاریش قسەم لەگەڵ کردووە بە تەلەفۆن جارێکیان بەر لە دانیشتنی هاورێیانی بەلجیکا لەگەل عبدللەی کوێخا موبارەک، جاری دووەمیش دوای کۆبوونەوەکە ، جارێکی تریش دوای ماوەیک دوای دانیشنتەکە قسەم لەگەلی کردووە.

خولاسەی کەلام کاک قادر لە ژیان نەماوە بۆیە درۆ هەلبەستن بە زاری ئەو زۆر ئاسانە.

من ئەوە ماوەیەی لە بەلجیکا ژیاوم لە خزمەتکردن و ناسینی زۆر کەس نەک هەر پەشیمان بەلکو کەبیرشم دەکەوێتەوە شەرم لەخۆم دەکەمەوە کەوا رۆژگارێک لەگەل چ جۆرە مخلوقێک هاو رێگا بوونە بەلام شوکر من وەکو خۆمم هیچ نەگۆراوم.

لەسەر خۆ فرۆشتنەکەی عبدللەی کوێخا موبارەک بوون بە پارتی هیچ قسەێکمان نەکرد ، چونکە کابرا خۆی فرۆشتووە بە پارتی ئیتر هی ئەوە نیە قسەی لەسەر بکرێت، بەلام لەسەر دانیشنەکەی بەلجیکا هەندێک چەواشەی کردووە مرۆڤ ناتوانێت بێدەنگ بێت و قسە نەکات چونکە بەشێکی قسەکانی درۆیە.

من خۆم دەمزانی کاک قادر خەریکی چیە چونکە پێشتر قسەمان کردبوو هەر لەسەر ڕۆشنایی قسەکانی کاک قادر کۆمەلێک مرۆڤی باش و ویژدان زیندووی بەلجیکا و یەک دوو برادەریش لە بەریتانیا هاتبوون لە برۆکسل دانشتێکمان کرد عبدللەی کویخوا موبارەکیش لەگەل کەسێکی تر هاتبوو بۆ گۆێگرتن لە رای برادەرانی بەلجیکا، کە ئەمە یەکەم جار نەبوو هاورێیانی بەلجیکا کۆببنەوە قسە لەسەر بابەتێکی وا بکەن. ئەسلی دانیشنەکەی بریتی بوو لە رووئیای نوێ بو کار و خەبات.

دوای قسەکردن بەلێ چەند پێشنیار هەبوو

١- هەر هێزێکی نوێ دروست بکرێت نابێت ئامادەی ئەوەی هەبێت لەگەل درۆی هەڵبژاردنی چەتەکانی کوردایەتی (پارتی و یەکێتی ) بچێتە هەلبژاردنەوە

٢- ئەگەر بڕیارە هێزی سیاسی دروست بکرێت نابێت کادیرەکانی بەبێ هێزی پاراستن ببن هێزی چەکدار بۆ هێزی سیاسی وەکو پێشەکی وایە بۆ پاراستنی کادرەکانی بەلام ئەوە درۆی شاخدارە باسی ئەوە کرابێت یارمەتی مادی پێشکەش دەکەن.

چەند پێشنیارێکی تریش هەبوو.

بۆیە من دەلێم کاک قادر نەماوە لە ژیان عبدللە کویخا موبارەکیش فوی بە هەمبانەی خۆی داکردوو بە زاری کاک قادر درۆ دەکات بۆ ئەوەی هاورێیانی بەلجیکا وەکو هامش سەیر بکرێن.

دوای دانیشنتەکە قسەم لەگەل کاک قادر کرد زۆر بە گەشبینیەوە قسەی لەسەر یەک بەیەکی هاورێیانی بەلجیکا کرد ئەگەر شتێک هەبوایە دلنیام کاک قادر دەیووت، تەنانەت ووتی خۆم دێم بۆ بەلجیکا ئەو هاورێیانەو کۆمەلێکی تریش هەن دەیانبینم.

پاشان من بیرم نایەت چاوپێکەوتنی بۆ رێکخرابێت لە تەلەفزیۆن ، بەلام ئەوەی لێی دلنیام هەر ئەو دانشتنەی کە کرا سەرەتا و کۆتایی قسەکان بوو.

ئەوەی تریش کە قسەیە بەناوی کاک قادر کراوە لەزاری کەسێک دەکرێت کە خۆی خۆفرۆشتووە بە پارتی ئیتر مسداقیەت بۆ قسەکانی ئەو بۆ ئێوە جێدەهێلم.

هەموو ئەوانەی لە دانشتەکە لە بەلجیکا بوون هەموویان وەکو خۆیان ماون و توندتریش بوونە جگە لە عبدللە کوێخا موبارەک نەبێت ئێستا چۆتە باوەشی پارتی خەرکی پیاهەلدانە بە رێبازی بارزانی ، کەچی ئەو عبدللەی کوێخا موبارەکە ئەو کات عدەد ئارپێچی بوو دەی کوشت و نایشاردەوە، ئیستاش بووە بە دەروێشی بنەمالەی بارزانی

رای منیش لە لەسەر نوسینەکەی عبدللەی کویخوا موبارەک تەنها ماستاوە بۆ خۆ شیرینکردنی زیاتری خۆی لای پارتی ،

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو