كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت
-بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاووڵاتییانەوە کەمدەبێتەوە و خەڵکیش ناچار نابێت دارببڕێتەوە.
– زیاتر له 80% دانیشتوانی ناوچه شاخه‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه، له سنووری دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیاتر له 36 هه‌زار خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه، له سنووری هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش زیاتر له 30 هه‌زار خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه.
-پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌كان له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له سه‌نته‌ری شاره‌كان.
-: ماوه‌ی دوو رۆژه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له سنووری قه‌زای دوكان و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه.