-پارتی یان ئەبێت لەگەڵمان ڕێک بکەوێت یان بژاردەی تر دەگرینە بەر
-حکومەتەکەی مەسرور بارزانی حکومەت نیە و جیاوازی لەنێوان شارەکان دەکات
-ئەنجومەنی ئاسایش لە کێشەکەی وەھاب و ھاوکار جاف لایەنداری کرد و بێلایەن نەبوو
-بۆچی وەھاب ھەڵەبجەیی دەستگیر بکرێت لە کاتێکدا عبداللە کوێخا موبارەک و سەمەد بێتواتەیی پارتی ناگیرێن
-من بەد نیم ئەوانە بەدن کە لەشەری برا کوژی برای خۆیان دەکوشت و ئێستاش نۆکەری بێگانەن
-ئەو پیکابەی پارتی باسی دەکات نەمدزێوە ئەوان خۆیان دزن
-یەکێتی حەقی خۆیەتی داوا بکات شەریکی راستەقینەبێت لەو حکومەتە
-پارتی حکومەت بۆ خزمەتی خۆی بەکاردەھێنێت