بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکاران:پاڵپشت وپشتیوانتان دەبم ئومێدی گەورەمان لەسەر داهاتووی ئێوە هەڵچنیووە

  • November 12, 2022
  • 61 Views
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکاران:پاڵپشت وپشتیوانتان دەبم ئومێدی گەورەمان لەسەر داهاتووی ئێوە هەڵچنیووە

وڵات_میدیا #کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خوێندکارانی زانکۆ کرد و رایگەیاندووە؛

  • دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کەئاراستەی خوێندکاران کراوە ؛
    خوێندكارە خۆشەویستەكانی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان
    ‏‎بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و داهاتوویەكی پرشنگدارتان بۆ دەخوازم.‏‎
    ‏‎لە ساڵی رابردوودا بەدیداری یەكتر شادبووین و بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانم پێدان، بەخۆشحاڵییەوە زۆرینەی كێشەكانمان چارەسەركرد.
    ‏‎ئێستاش بە بڕوای تەواوم بە رۆڵ و پێگەی ئێوە لە ئێستا و داهاتووی وڵاتەكەماندا، بەڵێنتان بۆ دووپات دەكەمەوە كە بۆ ئەمساڵی خوێندنیشتان، بەندە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاڵشپت و پشتیوانتان دەبین.
    ‏‎خوێندكارانی ئازیز
    ‏‎ئێوە ئەو نەوە فێرخواز و داهێنەرەن كە وڵاتەكەمان پێویستی بە توانا و لێهاتووییەكانی ئێوەیە و ئومێدی گەورەمان لەسەر داهاتووی ئێوە هەڵچنیووە. هەر بۆیە بەدیهێنانی ماف، بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان و پێداویستییەكانی دیكەی خوێندنتان بە ئەركی خۆمان دەزانین و هاوشێوەی رابردوو لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین.
    ‏‎پشتیوانی هەموو فشارە مەدەنییەكانتان دەبم و هیوادارم چالاكییەكانتان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان نەبێت. داواكارم هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن لە پاراستنی ئاسایشی ئێوە و هاوكاریكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
    ‏‎پێكەوە بەرەو داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.
    ‏‎دڵسۆزتان
    بافڵ جەلال تاڵەبانی
    ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
    ‏‎١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو