وڵات_میدیا #کوردستان
د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لەکۆبونەوەیەکدا هەردولا باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان کرد و جەختیان لە گرنگی هاوکاری لەنێوان لایەنەکان بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک کردەوە.
گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-11-2022، د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، له دیدارهكهدا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە.
جەختکرایەوە لەگرنگی هاوکاری بۆ چارەسەری کێشەکان
لەراگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، جەختکرایەوە لەگرنگی هاوکاری بۆ چارەسەری کێشەکان بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک.
- تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED