بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “پاش ئەوەی گرتە فیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە کە مامۆستایەکی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی.”
دەشڵێت، “بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت.”
باسی لەوەشکردووە کە “تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی حەوتی 2022 بووە کە 10 قورئانی دزیوە کە بە زاخاوی ئاڵتون نوسرابوون.”