بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کادران و ئەندامانی سنووری مەڵبەندەکانی سلێمانی و گەرمیان ڕایگەیاند: یەکێتی توانی ئیستحقاقی سەرۆککۆمار ھەر لای کورد و یەکێتی بھێڵێتەوە و سیاسەتێک ئاڕاستە بکات کە ببێتە مایەی بەھێزترکردنی پێگەی کورد.