مەسرور بارزانی: هێرشەكانی ئێران پێشێلكردنی سەروەریی عیراقە.

  • November 17, 2022
  • 61 Views
مەسرور بارزانی: هێرشەكانی ئێران پێشێلكردنی سەروەریی عیراقە.

#وڵات_میدیا #كوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی سێیەم كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكی كوردستان لەشاری دهۆك رایگەیاند: ئێمە لەكابینەی نۆیەم چەندین ئاڵنگاریمان روبەڕو بۆتەوە، بەڵام پلانمان بۆ دانابو دواتر كۆڤید 19 هات و پاشان كێشەمان لەگەڵ بەغداو لەناوچەكەش هەبوە، بەڵام دواتر هێور بویەوە ئێستاش كێشەی خۆراك و كاریگەرییەكانی ئەو جەنگەی ئۆكرانیاو روسیا هەیە.

مەسرور بارزانی وتیشی: كێشەیەكی ترمان كەمی بودجە بوە، بەڵام كەمی بودجەو كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا نەیانتوانی ئێمە بوەستێنێت و هەوڵدەدەین باشتری بكەین.

لەبارەی هێرشەكانی ئێرانیشەوە مەسرور بارزانی وتی: سیاسەتی ئێمە رونە داوامانكردوە پەیوەندیەكی باشمان لەگەڵ درواسێكانمان هەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، بەڵام هێرشەكانی ئێران پێشێلكردنی سەروەریی عیراقەو پێمانوایە هیچ پاساوێكی نیە، ئێمە تێدەگەین كێشە لەناو ئێران سەریهەڵداو نابێت ئەو كێشانە بگوارزێنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئێمە داوا لەئێران و دراوسێكانی عیراق دەكەین رێز لە سەروەریی عیراق بگرن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو