وڵات_میدیا #کوردستان
موئمین زەڵمی مامۆستای زانکۆ لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری سلێمانیەوە نوسیوویەتی ؛
سلێمانی شەوێکی حوزنی بەڕێکرد؛ هاوکات نیشانی هەموو کوردستانی دا کە خزمدۆستی، هاوماڵیی، پێکەوەژیان، و ژیاندۆستی زۆر بەرزە لەم شارەیا، ئەم شارە شەوێکی تەماوی و ساردی بەڕێکرد بەڵام گیانی کۆمەڵایەتی زۆرم گەرم بوو، ئەگەر لە ڕابردوودا حکومەت و حزب و میدیا خەڵکیان پەرتەوازە کردبێت، ئەمشەو خەڵک و کۆمەڵگە ئەوانیان ناچارکرد بێنە سەر رێگە باشەکە، ئەم پێکەوەبوونە، و ئەم کۆبوونەوە گەورەیەی ئەمشەوی سلێمانی، زۆر ماناهەڵگرە و درەوشاوەیە و سەرەتای قۆناغێکی گرنگی ئاشتبوونەوەی حکومەت و خەڵکە، خوای گەورە لە شەهیدانی کارەساتەکەی شەوی ڕابردووی کازیوەی سلێمانی خۆش بێت و شیفای برینداران بنێرێت، بە دڵنیاییەوە ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە قەرەبووی ئەم خانەوادە بەڕێزە قورسترە و تۆماری ناوی قوربانیان بە شەهید خاڵێکی گرنگ دەبێت لە تەواوکردنی ئەم چیرۆکە کارەساتبار و نیگەرانە!
- تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED