پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، “پرسه و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك ده‌رده‌بڕین و به‌وهۆیه‌شه‌وه پرسه‌ی گشتی له‌سنوری پارێزگاكه‌مان راده‌گه‌یه‌نین”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویكرده‌وه، “بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ کارەساتەکەی ئەمشەوی شاری دهۆکی خۆشەویست؛ دەردەبڕین، پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنین، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا، بۆ بریندارەکان دەخوازین”.