کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سۆشیاڵ میدیای خۆی لە فەسبووک بڵاوی کردۆتەوە و نوسیوویەتی:
پشتیوانی تەواوەتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانین بە بێ مەرج، کە لە ساڵی ٢٠١٦-ەوە ئەم مافەیان لێ زەوتکراوە؛ کە ئێمە دەیان جار بە یاداشت و نوسراو داومانە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت.
بەڕێکاری پەرلەمانی و یاسایی، هەنگاوەکانی ڕەتکردنەوەی ئەم بڕیارە دەگرینە بەر چونکە ئەمە بێشک هۆکارێکە بۆ دەستێخستنی حزب و خزم خزمێنە و بۆچونی کەسی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، لە کاتێکدا ئەمە مافی ڕەوای خۆیانە و خێریان پێ ناکرێت.