شادى نەوزاد: بە هێرشکردنە سەر سەنتەرى جێندەر زانکــــــــــــۆیى ئەمریکى دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن

  • November 27, 2022
  • 61 Views
شادى نەوزاد: بە هێرشکردنە سەر سەنتەرى جێندەر زانکــــــــــــۆیى ئەمریکى دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئەگەر بە وردی دیقەت بدەینە ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت ئەوانەی کار لەسەر کەیسەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری دەکەن بۆمان دەردەکەوێت کە هێرشەکان بۆ ئەو خاڵانە دەچنەوە کە کەسایەتی کەسەکان بگرنەوە نەک جەوهەری کارەکە و پرسیاری جددی لەسەر بابەتی کارکردن، یاخود تۆمەتبارکردن بەو سیفاتانەی کە کۆمەڵگە بەگشتی ڕەتی دەکاتەوە.

بەشێکی زۆری ئەو هێرشانە یەک بە دوایەکن و بەرنامە بۆ داڕێژراون تا هیچکات نەتوانین لە کۆمەڵگایەکدا کار بکەین لەوپەڕی ڕاستەوە تا ئەوپەڕی چەپ شوێنێکی ئارامی تێدابێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی و بەردەوامی کارەکانمان، ئەم پلان و هێرشە یەکبەدوایەکانە دەست بۆ هەموو دامەزراوەکان دەبەن و هیچی لێ بەدەر نەبووە.

ئەم هێرشانەی کرانە سەر سەنتەری جێندەری زانکۆی ئەمریکی و بەتایبەت چۆمان هەردی بەشێکن لە هەمان پلان، دەیانەوێ پێمان بڵێن یان بێدەنگ دەبن و لە کۆمەڵگا گەڕێن بەدڵی خۆمان بەرەو تاریکی و هەڵدێری ببەین و نەهێڵین بەشی زۆری مافە سەرەتاییەکان بۆ هەموان بێت وەک یەک، یان ئاوها ناهێڵین کەسی لێ بەدەر بێت و هێرش بۆ هەمووتان لە هەموو شوێن هەیە.

بۆیە دەبێت کارکردن بۆ کەیسەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری بە یەک بازنەی لێک نەپچڕاو پێکەوە بێت، سەرەڕای جیاوازی بیر و بۆچونەکانمان و تێبینی و ڕەخنەکانمان لەسەر یەک کە هەمانە.

May be an image of 2 people and text

0

People reached

2

Engagements

Distribution score

Boost post

22

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو