دڵشاد شەهاب: نابێت نامۆبێت بچینە بەغداد، ئێمە چارەنوسی هاوبەشمان هەیە.

  • November 29, 2022
  • 32 Views
دڵشاد شەهاب: نابێت نامۆبێت بچینە بەغداد، ئێمە چارەنوسی هاوبەشمان هەیە.

#وڵات_میدیا#کوردستان

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “هەمیشە سەرۆكی هەرێم دووپاتی ئەوە دەكاتەوە کە نابێت چیتر وای لێبێت نامۆبێ ئێمە بچینە بەغدا، ئێمە لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا كاری هاوبەش و چارەسەری هاوبەش و چارەنووسی هاوبەشمان هەیە، بەڵام سەردانەکەی ئەمجارە گرنگییەكی زۆری هەبوو، ئەویش دوای دەستبەكاربوونی كابینەی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی، بۆ نیشاندان و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ كارەكانی و هەروەها بۆ پیرۆزبایی و گفتوگۆكردنێكی جیددیتر لەسەر شێوازی جێبەجێكردنی ئەو بەرنامە پەسەندكراوەی هەموو لایەنەكان لەسەری ڕێكکەوتوون”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو