وڵات_میدیا #کوردستان
جێگری سەرۆكی لیژنەی ده‌ستپاكى پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ولێر ئاماده نییه ئه‌و تۆمه‌تباره راده‌ستبكاته‌وه كه تۆمه‌تى دزینى 680 ملیار دینارى دراوه‌ته پاڵ و ده‌شڵێت: “تۆمه‌تباره‌كه له‌دایكبووى ساڵى 2000ه”.
عالیه نوسێف، جێگری سەرۆكی لیژنەی ده‌ستپاكی پەرلەمانی عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له نوێترین به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى ئه‌و كه‌سه كورده‌ى كرد كه تێوه‌گلاوه له سكانداڵى دزینى ملیاره‌ها دينار له پاره‌ى عێراق و وتى: “تۆمه‌تباره‌كه ناو حسێن كاوەیه و له‌دایكبووى ساڵى 2000، تۆمه‌تباره به دزينى 680 ملیار دینار و دادگا داواى كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسانى هه‌ولێر ئاماده نین راده‌ستیبكه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ به‌رپرسانى هه‌رێم راده‌كێشێت و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: “راده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ى حسێن كاوه دەیسەلمێنێت كە كەسانی گەورە و باڵادەست لە دزییەكەوە تێوەگلاون و هەولێر پاڵپشتی كردوون”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جێگری سەرۆكی لیژنەی ده‌ستپاكى پەرلەمانی عێراق په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق راده‌كێشێت و ده‌ڵێت: “ئیحسان عەبدولجەبار دوای ئەوەی كە نەیتوانی لە دوبەی لەگەڵ دزەكان رێكبكەوێت و پارەی دەستكەوێت هات دزییە گەورەكەی ئاشكرا كرد، ناشتوانێت ئەوە رەتبكاتەوە”.
به وته‌ى عالیه نوسێف، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌و كه‌یسه‌وه تێوه‌گلاون، “كه‌سانى باڵایان له‌پشته بۆیه به ئاسانى راده‌ستناكرێن و راپێچى دادگا ناكرێن”.
سەرچاوە:snn
- تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED
