ئاسایشی سلێمانی:ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چـــەک لە سنــوری سلێمــــانی ئاشکرا کرا

  • November 29, 2022
  • 84 Views
ئاسایشی سلێمانی:ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چـــەک لە سنــوری سلێمــــانی ئاشکرا کرا

وڵات_میدیا #عێراق

ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک ) ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە .

رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی – عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری , خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.

دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە .

لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا ( کایەندا ) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو