#وڵات_میدیا #کوردستان
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان
– دوای ئەوەی نووسینگەی زەردەشتییەکانی لە دهۆک کردەوە، مامۆستایەکی ئاینیی موسڵمان لە ڤیدیۆیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک نیگەرانی خۆی دەربری لە کردنەوەی ئۆفیسی لقی رێکخراوی زەردەشتیان لە دهۆک و زەردەشتیەکانی بە کافر و ئاگر پەرست و زواج المحارم تاوانبار کرد و سوکایەتی بە دینی زەردەشتیان کرد.
-من وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ئاگادارکردەوە دوای ئەوە لە لایەن چەند کەسێکەوە لە فەیسبوک هەڕەشەی داخستنی ئۆفیسی زەردەشتیانیان لە دهۆک لێکردم، منیش لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە ئاماژەم بەوەکرد کە سەرەرای ئەوەی مەلا جەلیل بە ڤیدیۆ سوکایەتی بە دینی زەردەشتی و زەردەشتیەکان کرد و هەڕەشەیان کردوە بە داخستنی ئۆفیسی زەردەشتیان لەوشارە، دواترمەلا جەلیل سکاڵای لەسەر تۆمارکردم بە تۆمەتی ناوزڕاندن و زەردەشتییەکانیشی تاوانبار کرد ، کە ئەوان خراپەکاری دەکەن و دەبنەوە هۆی بە لارێدابردنی کۆمەڵگە.