“کوردستان دەکەوێتە بەرگورزى زەمینى؟”

“کوردستان دەکەوێتە بەرگورزى زەمینى؟”

وڵات_میدیا #کوردستان

“کوردستان دەکەوێتە بەرگورزى زەمینى؟”
١٠ ڕۆژەکەى قائانى بۆ هەرێمى کوردستان تەواوبوو
سەرچاوەیەکى تایبەت ئاشکراى کرد، ئەو وادە دەڕۆژیەیى ئیسماعیل قائانى لەبەردەم بەرپرسانى کوردى دانا بۆ چەک داماڵینى حیزبە کوردییەکان کۆتایهات، ئێستا پرسیار لەبەردەم ئێراندایە؟ ئایا هێرش دەکات یان نا.
سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، لە سەردانەکەیدا قائانی دووپاتی کردۆتەوە کە ئێران وادەی 10 ڕۆژ دەداتە حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر”. سنوورەکانی عێراق و ئێران لە هێرشی گروپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان پارێزراو نین، ئەوا ئەوان هێرش دەکەن.

ئەو وادەیە داوای چەکداماڵینی ئەو گرووپانەش لەخۆدەگرێت، سوپای پاسداران بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکە ڕازی نابێت، بەڵکو پەنا دەباتە بەر لەشکرکێشییەکی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر پێگەکانی گروپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان لە ناوچەکەدا.
داواکەى ئیسماعیل قائانى لەهەرێمى کوردستان چى بوو؟

  • یەکەم سەرجەم پارتە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات لەچەک دابماڵرێن و بارەگاکانیان بگوازرێتەوە دەرەوەى هەرێمى کوردستان.
  • لەشاخ بکشێنەوە
    تائێستا هەرێمى کوردستان و عێراق ڕازى نەبووە بە داواکەى ئیسماعیل قائانى، هاوکات هێزیکى زۆرى ئێرانیش لەسەر سنورەکان کۆبوونەوە نازانرێت هێرش دەکەن یان نا؟، بەڵام هەموو ئەگەرەکان کراوەن.
  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو