مەلا مەزهەر خۆراسانى: هەرژنێک لەسەر ژنى دووەم داواى جیابوونەوەى کردووە، لە٢٠٠٨ وە تەڵاقى نەکەتووە.

  • December 3, 2022
  • 36 Views
مەلا مەزهەر خۆراسانى: هەرژنێک لەسەر ژنى دووەم داواى جیابوونەوەى کردووە، لە٢٠٠٨ وە تەڵاقى نەکەتووە.

#وڵات_میدیا#کوردستان

-هەرژنێک لەساڵی 2008وە تائیستا کەداوای جیابونەوەی کردووە لەمێردەکەی ، بەناوی ئەوەی ژنی بەسەرداهێناوە ،

تاوانەو ئەوتڵاقە ناکەوێت وهەرژنی مێردەکەیەتی ، گەرمێردیشی کردبێتەوە نیکاحی نەهاتوەو بەتاوان هەژماردەکرێت ، لەڕوی شەرعەوە ،

بۆیە هەرکەسێک لەم تاوانە بەشداربووە دەبێ چاوەڕێی سزای خوای گەورەبێت ، بەناوی یاساوە خەرقی شەریعەت وئاینی پیرۆزی ئیسلامیان کردوە ، مافی پیاویان پێشیل کردووە ، منداڵی خێزانێکیان سەرگەردان کردووە ، پەیوەندی دووبنەماڵەیان تێکداوە ،

دەبێ یاسا ودادگاوداواکاری گشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت ، تەواوی ئەوشێڵتەروو ڕێخراوانەی ژنان پەلکێشی دادگابکات کەبەشداربوون لەنوسینەوەی ئەم تاوانەدا بەناوی هەموارکردنی یاسای باری کەسی ، دەبێت هەموئەو خێزان وئافرەت وپیاوانەی زەرەر مەندبوون لەژێرباری ئەم یاسایەدا سکاڵا تۆماربکەن ، هەروەها داوای مافی خۆیان بکەن دەبێت هەمو ئەومنداڵانەی سەرگەردان بوون بەجیابونەوەی باوک ودایکیان بەم یاسا زۆڵمە وە دەبێت قەربوو بکرێنەوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو