جاران پارتى دەیویست کۆپى ئەزموونى سلێمانى لەهەولێر بکات، بەڵام ئێستا چاوەڕێى شەقامێکین.
سەرۆکى یەکێتى لەچاوپێکەوتنى لەگەڵ “عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت” ئاماژە بۆ ئەو نادادگەریە لەنیوان شارەکان دەکات و دەڵێت: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێى جاده‌یه‌كین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ئه‌نێرێت بۆ مه‌ریخ
من ئه‌گه‌ر بمویستایه له هه‌ولێر له‌ڕووى سیاسییه‌وه به‌هێزتر بم، هه‌ولێرم تووشى برسیه‌تى نه‌ده‌كرد، پێچه‌وانه‌كه‌یم ئه‌نجام ده‌دات. بیرمه رێك له‌م خانووه (ماڵى مام جه‌لال له به‌غدا) له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كام مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت دانیشتبووم، مام جه‌لال وتى: پێویسته كارێك بكه‌ین كه هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانى جوان بێت. به‌ڵام سه‌یركه ئێستا گێچه‌كه له‌كوێدایه. زۆرجار من له‌گه‌ڵ كاك قوباد گاڵته به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین و من ده‌ڵێم: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێى جاده‌یه‌كین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ئه‌نێرێت بۆ مه‌ریخ. منیش كه‌یشتوانى ئاسمانى كوردم ده‌وێت! به‌ڵام ئایا ئه‌توانین ئێمه جاده‌یه‌كمان هه‌بێت؟ ئایا خوێندكاره‌كانى من ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟