د. ئومێد سەباح: لەمەولا بە بێ بەفیڕۆدانى کات هــاووڵاتى دەتوانێت بە شێوەى ئەلیکترۆنى سکاڵا بکەن

  • December 11, 2022
  • 259 Views
د. ئومێد سەباح: لەمەولا بە بێ بەفیڕۆدانى کات هــاووڵاتى دەتوانێت بە شێوەى ئەلیکترۆنى سکاڵا بکەن

#وڵات_میدیا#کوردستان

د. ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران،وتی: “بە پێی یاسا و پێڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران، ئەرکی وەرگرتنی سکاڵا لە هاووڵاتیان و دامودەزگاکان یان فەرمانبەران ئەرکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە. لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەت کاک مەسروور بارزانی، ئەو ئەرکە بڕیاری لەسەر درا، کە هەموو دامودەزگاکان ئەرکدار بکرێن و هاوکاریی ئەنجومەنی دیوان بن، هەروەها سیستەمێکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ وەرگرتن و بەدواداچوونی سکاڵاکان و وەڵامی هاووڵاتیانیش بدرێتەوە. پێشتر پەیڕەوى کاغەز دەکرا و هاووڵاتی لە هەموو شوێنێکەوە دەهاتنە دیوانی ئەنجومەن و وەزارەتەکان بۆ پێشکەشکردنی سکاڵاکانیان، ئەمە جگە لەوەی ڕۆتین و مەسرەف و کاتێکى زۆری دەویست، هەندێک جاریش وەڵامەکان دەست هاوڵاتی نەدەکەوتنەوە، بۆیە بیرمان لە گۆڕینى سیستەمەکە بۆ سیستەمێکى ناوەندى و دیجیتاڵی کرد و بە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ببەسترێتەوە.”

سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران باسى لەوە دەرکرد، کە ئەمەیان کردووەتە بڕیار و لیژنەیەکیان دروست کردووە و فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیارییش لە ماوەیەکی کوردتدا سیستەمەکەیان دروست کرد، وە “ئێستا جێگەی خۆشحاڵییە کە ڕایبگەیێنین، ئەوەی فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەت بڕیاری لەسەر دا، بە شیوەیەکی کردەیی لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن سکاڵاکانیان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و دواتر بە شێوەیەکی فەرمی لە ماوەیەکی دیاریکراو و هەر لە ڕێگەی ئەم پۆرتاڵەوە وەڵامەکان وەربگرنەوە؛ ئەمە یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێم و تەواوکاری پڕۆژەکانی بە دیجیتاڵیکردنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو