ئاکام ساڵحى، چالاکوانى نزیک لە حکومەتى ئێران: کۆمەڵە و دیموکرات دەربکەن، تا ئێران دەرگاتان بۆ بکاتەوە

  • December 11, 2022
  • 126 Views
ئاکام ساڵحى، چالاکوانى نزیک لە حکومەتى ئێران: کۆمەڵە و دیموکرات دەربکەن، تا ئێران دەرگاتان بۆ بکاتەوە

#وڵات_میدیا #کوردستان

چالاکوانێکى کوردى ڕۆژهەڵاتى ئێران، نزیک لەدەوڵەتى ڕووحانى هۆشدارى دەدات لەبارەى بوونى هێزە کوردییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و دەڵێت: “ئەگەر کۆمەڵە دیموکرات چەک بکرێن، ئێران دەرگاى بۆ بەرپرسانى کورد واڵا دەکات”.

خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەو حیزبە ئاژاوە چیانە لە ناو ناوچەکانیان دەربکەن

میلەتی ئیران و عێراق دو وڵاتی برایی یەک و دەروازەن بۆ یەک. ئەگەر بە عێراق زەرەرێکی بەر کەوی وەک وایە ئیران زەرەری لێ کەوتووە و ئەم بابەتە بۆ وڵاتی عێراقیش وایە .

بەبروایی من ئەگەر عێراق ، حکۆمەتی هەرێم و خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەم گرووپە تیرورستانە ( دیمۆکرات و کۆمەلە ) لە خاکی کیان وەدەر نێن و چەک بکرێن لە داهاتوو دا حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە گەڵ خاکی هەرێم هێچ حیوارێک ناهێڵی ( مەرز و سنوور) و لایان دە با و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان عێراق بە ئازادانە هاتووچو بکەن و کارو باری گشتی و بازرگانی بکەن .
ئەم هەنگاوە یەک هەنگاوێکی گەورە بۆ گەشەیی هەردوو ولات دەبێ.

بەڵام ئەم گرووپانە کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیل پاڵپشتی ئەکرێن و بەشێکی کەم لە بەرپرسانی هەرێم کە لە ژێر کاریگەری ئەمریکا و ئیسرائیلن هیچ هەنگاوێک بۆ کۆ کردنەوەی ئەم حیزبە تیرۆرستانە ناکەن.

ئیسرائیل و ئەمریکایەکان هەمیشە بەشۆێن ئەوە وەن کە لە بەینی وڵاتە ئیسلامیەکان ناکۆکی ببی چۆنکە مەنافیعی ئەوان لەم ناکۆکییەکانە دان و ئەیان هەۆی لەگەڵ یەک دژایەتی کەن و خاکیان دابەش ببی .
بەڵام کە دەگەن بە وڵاتانی دۆست و دژی ئیسلام، بە شۆێن ئەوەن کە یەک گرتوویی دروست بکەن وەک ناتو ، وڵاتانی یەک گرتوویی ئەوروپا و.. .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو