وڵات_میدیا #کوردستان
سەرچاوەیەکى تایبەت بەوڵات میدیاى ڕاگەیاند، مەسرور بارزانى فەرمانى بەسەرکردە نزیکەکانى خۆیى و پەرەلەمانتارەکان کردووە، هێرشى میدیایى بکەنە سەر یەکێتى نیشتمانى.
سەرچاوەکە ئەوەى ووت:”لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا بۆ درێژەدان بەگرژییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى، مەسرور بارزانى فەرمانیکردووە هێرش بکرێتە سەر یەکێتى نیشتمانى و خودى بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى”.
ووتیشى:”فەرمانەکە شۆڕبووەتەوە بۆ گروپەکانى سۆشیاڵ میدیاى نزیک لەدەستگاى پاراستن، گروپەکانى پەرلەمانتاران و سەرکردایەتى پارتى”.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار لەپارتى ئەوەى ئاشکراکرد، لەماوە ٧٢ کاتژمێرى ڕابردوودا لەڕێگەى نێچیرڤان بارزانیەوە، هەوڵى ئەوە دراوە کە زەمینە سازى بکرێت بۆ کۆبونەوەیەک لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى و چارەسەکردنى کێشەکان، بەڵام مەسرور بارزانى کە بەهەوڵەکەى زانیووە لەڕێگەى گرژکردنى دۆخەکەوە ویستوویەتى هەوڵەکە شکست پێبهێنیت.
سەرچاوەکە جەختى لەسەر ئەوەکردەوە”مەسرور بارزانى لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا دەرکەوتنى لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانى و دەستخۆشى لەدارا ڕەشید وەزیرانى یەکێتى ویستوویەتى پەیامێک بەیەکێتى بگەیەنێت کەوا دەیەوێت کێشەکان لەڕێگەى خۆیەوە چارەسەر بکرێن نەک نێچیرڤان بارزانى، بەڵام یەکێتى دەستیان بۆ درێژنەکردووە، چونکە یەکێتى بڕواى وایە: مەسرور بارزانى لەڕووى ئیدارییەوە تواناى دەوڵەتدارى نیە”.
ووتیشى:”مەسرور بارزانى خوازیارى ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ یەکێتى چارەسەر بکرێن، بەڵام نایەوێت کێشەکان لەڕێگەى نێچیرڤان بارزانیەوە بێت، چونکە ترسى لەوەهەیە وەکو کەسێکى لاوەکى لەناو پارتى دەرکەوێت، باڵانسى هێز بەلاى نێچرڤان بارزانى بکشێتەوە، بۆیە هەوڵى تێکدانى دەستپێشخەرى ئاشتەوایى نێوان یەکێتى و پارتى دەدات”.
