خالید ڕەشید:قـور بەســەر ئــەو کوردەی لەئەوروپا توشی کــیشە یەک ئەبیت

  • December 29, 2022
  • 253 Views
خالید ڕەشید:قـور بەســەر ئــەو کوردەی لەئەوروپا توشی کــیشە یەک ئەبیت

وڵات_میدیا #کوردستان

جەنگی تۆڵەکردنەوەی ئەوروپا لە کورد دەستی پێکرد
ئایا رێکەوتە لە سوید بۆ جاری یەکەم لەمیژووی ئەم دیموکراتیەتە نمونەیەدا سێ کوردیان لەماوەی ئەم مانگەدا تەسلیمی تورکیا کردەوە؟
ئایا رێکەوتە کەسێکی دەرون ناساغی فەرەنسی لەناو سەدو پەنجا میللەتی جیاوازدا چوو سێ کوردی کوشت؟
وەکو لە تەمسیلکەی ئەحمەد جۆڵادا مناڵی کابرا لەدوکانی درواسێکەیان سێ مۆزی خوارد باوکی بەدوکاندارەکەی وت ببورە کورەکەم شێتە وتی باشە گەر شێتە بۆچی پیاز ناخوات؟
ئەم فەرنسیەش لەناو ئەو هەموو میللەتەدا بۆ پەلاماری کوردی دا، تاقەتم نیە باسی ئەو نمایشە حیزبیە بکەم لەپاریس کرا کەدورو نزیک پەیوەندی بە گەلی ستەم لێکراوی کوردەوە نەبوو، بەکورتی و بەکوردی لەسەدەی یانزەوە ئەوروپاو ڤاتیکان لەکورد پڕن چونکە کوردێک گەورەترین سوپای حولەفای ئەوروپی شکاندوە، کە سوپای خاچ هەڵگرەکان بوون کەبریتیبون لەهەموو نەتەوەکانی ئەوروپا بەسەرکردایەتی پاپای رۆما،کاتێک ئەم لەشکرە شکستە گەرانەوە بۆ ئەوروپا پاپای رۆما،لیی پرسین چۆن بوو شکان، ئێوە گەورەترین هیز بون؟ وتیان دوژمن هیجگار بەهێز بوو، لێی پرسین کێ بوو سەرکردایەتی ئەو جەنگەی دژی ئێوە کرد؟
وتیان کوردێکی چاو نەترسی هێجگار بلیمەتو ئازا بوو،لەهەمووشی ترسناکتر زۆر میهرەبان بوو، دیل و ئەسیرەکانی نەدەکوشتین، سەرکردەیەکمان نەخۆش بوایە دەرمانی بۆ دەناردین، کاتێک چوە ناو ئورشەلیم ووتی ئێمە ئێرەمان رزگار نەکردوە بۆ ئەوەی خەڵکی ناموسڵمان بچەوسێنینەوە بەڵکوو هەر نەتەوەو ئاینو ئاین زایەک بەو پەری ئازادیەوە مافی پەیرەو کردنی ئاینو ژیانی خۆیان هەیە،بۆیە نەمان توانی بەرەنگاری نەجەگی بینەوە نەبیرو باوەری، ئالێرەدا پاپای رۆما دوعای غەزەب لەکورد دەکاتو دەلێت هەتا هەتایە نایەڵم ئەم میللەتە ببن بەهیچ،بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە جگە لەهاوکاری مرۆۆیی وبەکار بردنی کورد وەکو تفەنگ چی هیچ ریگەیەکی دیکە بەئازاد بونمان نادەنو ئەوە بەئاشکرا دژایەتی کورد لەسەرتاسەری ئەوروپا بۆتە دیاردەیەکی هیجگار ترسناک.
هەر لە قوتابخانەکانەوە هەتا شوین کارو دادگاکان یاسایەکی تایبەت دژ بەکورد بەکار دەبەن ،قور بەسەر ئەو کوردەی لەئەوروپا توشی کیشە یەک ئەبیت یا بەرکەوتنیکی دەبیت لەگەل یاسادا،هاورزمانیکم توشی کێشە بوبو لەگەل خیزانە سوریەکەیدا، ژنە بەدرۆوە وتبوی دوام کەوتوە ،ئەویش سەلماندبوی کەدرۆ ئەکات،بەلام حاکمەکە وتبوی راستە تۆ ئەو رۆژە لەو جیگەیە نەبویت بەلام چونکە کوردیت ریگەی تێ ئەچێت،بەکورتی هێرشی تۆلەی سەدەی یانزە ئیستا دەستی پێ کردوە تۆلەیان بەسەبرە ئەما بەزەبرە ،ئەوەی ئیستا بەسەر کوردا گوزەر دەکات لەئەوروپای دیموکراتی زۆر ترسناکترە لەو کارەساتەی بەسەر جوەکانی جەنگی دوەهەمی جیهانی هات.
تێبینی؛ هاورێیەکی خۆشەویستم لە وڵاتێکی ئەوروپی لەم رۆژانەدا خەلاتێکیان داوەتێ خەڵاتەکە خاچێکە کردویانە بەسنگیا،ئەوەش هەر جۆرێکە لە تێگەیاندنی ئیلیتی کوردی کە ها فەرمون ئەوەش خەڵاتی ئێمە بۆ ئێوە خاچێکە دەبێت زۆر مەمنونیش بن،جەنگی خاج هەلگرەکان بۆ سەر رۆژهەلاتی ناوین بەردەوامە بەلام بەداخەوە دەبێت کورد باجەکەی بدات.
هەتا ئەمرۆش ئالای زۆربەی ولاتانی ئەوروپی هەر ئەو خاچەیە هەر لەنەرویج و سویدو فینەلنداوە تا دەگاتە بەریتانیاو …هتد

  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو