فازڵ میرانى:فشار خستنه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر بە به‌رده‌وام كۆتاییەکی خراپی دەبێت

فازڵ میرانى:فشار خستنه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر بە به‌رده‌وام كۆتاییەکی خراپی دەبێت

#وڵات_میدیا #کوردستان

فازڵ میرانى به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی؛

گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ ئه‌ركى سیستمه‌‌

هه‌ر وه‌كو گرێبه‌ست، ‌لایه‌نێك مافى یاسادانان و دادوه‌رى و جێبه‌جێكردن به‌ ده‌سته‌ڵات ده‌دات، له‌لایه‌نى دیكه‌ش هاوته‌ریب ئه‌ركه‌ له‌ سه‌رى متمانه‌ تێكنه‌دات له‌ نێوان خۆى و هاووڵاتیانى، جا چ ئه‌و لێدوانه‌ فه‌رمییانه‌ى ئێستا سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كانى حكومه‌تى پێشوو ورد و راست بێت كه‌ هیوادارم وابێت ـ یاخود به‌ مه‌به‌ستى ته‌سفییه‌ى حیسابات بێت یان خاپاندن كه‌ ئومێده‌وارم وانه‌بێت. بابه‌ته‌كه‌ یاخود بڵێین لێدوانه‌كان ئه‌گه‌ر له‌ ئێستا و داهاتوودا سوور نه‌بێت له‌ سه‌ر خۆ لێ لادانیان به‌ شێوه‌یێكى یاسایى و شێوازێكى راست، ئه‌وه‌ ره‌نگه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یێك كه‌ رفتارى فه‌رمى پرۆتستۆ بكرێت له‌سه‌ر ده‌ستى گرووپى نوێ كه‌ ده‌سته‌ڵات به‌ ده‌ست ده‌گرن.‌ جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و لێدوان و پرۆتستۆ سیاسیانه‌ و به‌شێك له‌ بابه‌ته‌ دادوه‌رانییه‌كانیش وایكردووه‌ كه‌ تاك و كۆمه‌ڵگا میللیه‌كه‌ متمانه‌یان به‌ كۆى بابه‌ته‌كه‌ نه‌بێت و پروپاگنده‌كانى راگه‌یاندنه‌كانیش تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ متمانه‌ى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بێلایه‌نه‌كان بۆ لاى خۆیان رابكێشن، هه‌روه‌ها ئه‌و پروپاگندانه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كان و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵات، به‌ڵكو دواخستنى پرۆتستۆ و ناره‌زاییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ رفتارى ده‌سته‌ڵات بۆ كاتێك كه‌ هیچ ده‌سته‌ڵاتى نه‌مێنێ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ چاو به‌ پارێزبه‌ندییه‌كان بخشێننه‌وه‌و هه‌روه‌ها وردبینى له‌ رفتاره‌كان له‌ كاتى خۆیدا نه‌ك دواى له‌ده‌ستدان و نه‌مانى شه‌رعییه‌ت، بكرێت.

فشار خستنه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ته‌نها رۆژگاره‌كه‌ به‌ دوارۆژ و كۆتایێكى خراپ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رنا به‌ چ عه‌قلییه‌تێكى سیاسى له‌سه‌ر هه‌مان رفتار ده‌مێننه‌وه‌ و ته‌نها ناو ده‌گۆڕن و ریكلام و پروپاگنده‌ چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌، پروپاگنده‌یه‌ك كه‌ هیچ له‌و به‌ڵێنانه‌ به‌جێ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌ تاكى كۆمه‌ڵگا دراوه‌ له‌ وڵاتى خۆى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع.‌

له‌وانه‌یه‌ بگوترێت جه‌ماوه‌ریش به‌شى خۆى هه‌یه‌ له‌مه‌ى رووده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكه‌ ناكرێ نكوڵى لێبكرێت، به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ لانابات له‌سه‌ر شانى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ سه‌رپه‌رشتیكردنى بوونى متمانه‌ى به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ردوو لایه‌نى گرێبه‌سته نشتیمانییه‌‌كه‌.

به‌و به‌یانه‌ ره‌سمیانه‌ى خۆتان دا بچنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى تۆمه‌ت ده‌خه‌نه‌ پاڵ به‌رپرسانى رژێم و ئیدانه‌یان ده‌كات و دواى ئه‌وه‌ى دڵنیا ده‌بن له‌ سه‌لامه‌تى مه‌به‌ستى ئیدانه‌كه‌ دروستى رێكاره‌ دادوه‌رییه‌كان، به‌ به‌رپرسیاره‌تى خۆتان دا بچنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاڵبوونى متمانه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ چاره‌نووسى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌ نێوانى ئێوه‌ و میلله‌ت هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێكدا ته‌نها ده‌سته‌ڵاتى به‌رده‌وامبوونى گرێبه‌ست نه‌بێ.

– له‌ ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مانی عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق

https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو