ئەبوبەکر کاروانی :ئاین نە بێت، مرۆڤی ئاسایی بە ئاسانی قاچی بەرەو زەلکاوی تاوانباری دەخزێ

ئەبوبەکر کاروانی :ئاین نە بێت، مرۆڤی ئاسایی بە ئاسانی قاچی بەرەو زەلکاوی تاوانباری دەخزێ

#وڵات_میدیا #کوردستان

ئافرەت وەك قوربانی تێپەڕاندنی ھێڵی سووری ئیسلامی و ئەخلاقیی کۆمەڵگە

ڕووداوی ھوھا کێشان و لێدانی کچەکەی هوانە لە سلێمانی لەلایەن دەیان گەنجەوەو پێشتریش، ڕفاندن و بەندکردن. دەستدرێژی کردنی سێکسی بە کۆمەڵ بۆ سەر کچێك لەلایەن پێنج گەنجەوە، کە چەندین جار لەمە قێزەون تر بوو کەچی بە بێدەنگی تێپەڕی!

بە پێچەوانەی ھەندێ کەسی ئایدۆلۆژیست و ناوەندی لایەنگری پێش وەختەی گوێنەدەر بە ئیسلام و دژ بە ناوەندە ئیسلامییەکە، کە لەکاتی ئەم ڕووداوانەدا یەکسەر ئۆباڵەکە دەخەنە ئەستۆی ئایین و ناوەندە ئیسلامی و دینییەکەی کۆمەڵگە، بەڕوونی پێمان دەڵێت:

ئەو ڕووداوانە بە تێپەڕاندن و سڕکردن و فەرامۆشکردنی، بەھا ئیسلامی و کۆمەڵایەتیە ڕەسەنەکان نەبێت ڕوونادەن، با ھەندێ کات بەرگێکی ڕووکەشی ئایینیشیان بەبەردا بکرێت (کە ئەم دوو ڕووداوە ھیچیان لەو جۆرە نین) ھەروەھا ئەوە دەخاتەڕوو ئەوەی بە پلەی یەکەم، کۆمەڵگەی ئێمەی لە ناوەوە ڕاگرتووە، حکومەتی زۆنی حیزبی و دام و دەزگاکانی نین، بەڵکو ئیسلام و ئەخلاق و بەھا باڵا کوردەوارییەکانن.

ڕەفتاری دڕندانەی پێنج گەنجەکەو ھەڵس و کەوتی نەخوازراوو ناجوانی ھەندێ لە گەنجەکانی هوانەی سلێمانی دەرھەق بە کچێك، جل و بەرگ و ھەندێ ڕەفتاری نامۆی کچەکە، سەرجەمیان تێپەڕاندنی پێوەرە ئیسلامی و بنەما ئەخلاقییە کوردەوارییەکانن و ئیدانەکراون. بە گشتیش بە تایپی دینداری و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی ئێمەی کوردستانیان نامۆن.

لێرەشەوە ئەم واقیعە ئەو دیدەی سەردار عەزیزمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە کاتی خۆی لە وتارێکیدا ئاماژەی پێکردبوو کەئەگەر: ئاین نە بێت، مرۆڤی ئاسایی بە ئاسانی قاچی بەرەو زەلکاوی تاوانباری دەخزێ و کردەی قێزەون ئەنجام دەدات (ھەروەك چۆن سەقەت تێگەیشتن لە ئایینیش ھەمان شت دەکات بەو جۆرەی لە نموونەی داعشدا بینیمان). چونکە لەم کۆمەلگایانەدا لەوانەش کۆمەڵگەی کوردستان، ھیچ شتێك، بۆشایی ئایین کە بۆشایی ئەخلاقیش بەدوای خۆیدا دەھێنێت، بۆ مرۆڤە ئاساییەکان پڕ ناکاتەوە.

لە کۆتاییشداحەزدەکەم ئەوە بڵێم کە لە دیدی ئیسلامییەوە، ڕاست نییە، بەچاوی ڕقەوە سەیری گەنجە کوڕ و کچەکانمان بکەین، بەڵکو دەبێت تەنھا ڕقمان لە ڕەفتارە ناشیاوییەکانیان بێت، چونکە سەرەنجام پێویستیان بە یارمەتی ئێمەیە، ھەروەھا قوربانیی نەبوونی پەروەردەیەکی ئیسلامی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی دروست و پێویست و ستەم و قەیرانە جۆراوجۆرەکانی واقیعن. کە ناکۆکی و گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی پێگەو دەسەڵات و نادادپەروەری و تێکچوونی ئامانجە لە پێشینەکانی لەپشتەوەیە.

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق

https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو