#وڵات_میدیا #کوردستان
دیدار کاشما فاروق
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی و بومەلەرزەزانی، لە گفتوگۆیەك لەگەڵ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: ئەو بوومەلەرزانەی ئەمڕۆ لە باكووری كوردستان و سووریا رویاندا، بەگوڕی جیاواز ئەگەری دووبارە بوونەوەیان هەیە.
پشتیوان ئیبراهیم، ئاشكراشی كرد: یەكێك لەهۆكارەكانی بوومەلەرزە دەرهێنانی مادەكانی ژێر زەویە و پڕنەكردنەوەی شوێنەكەیانە، بەهۆی ئەوەشی لەكوردستان بڕێكی زۆر نەوت دەرهێندراوە، ئەگەری روودانی بوومەلەرزە زیاترە.
لەبارەی رووداوەكانی ئەمڕۆ وتی: یەكەم بومەلەرزەی ئەمڕۆ دووشەممە، ٦/٢/٢٠٢٣، لەكاتژمێر ٤:١٧ خولەكی بەرەبەیانی روویاندا بە ٧.٨ پلەی ڕێختەر و بە قوڵای ١٠ كیلۆ مەتر لەژێر زەوی، پاشان لەدوای ئەم پلە بەهێزە زیاتر لە ٢٠٠ پاش لەرزەی دیكە روویاندا كە پلەكانیان لەنێوان ٤بۆ ٥ دەبوون و كاریگەری بومەلەرزەی یەكەم وایكرد وێرانەش لە سووریا رووبدات.
دەشڵێت: لەكاتژمێر ١:٢٤خولەكی دوانیوەڕۆ بەهەمان پلەی ٧.٨ هەمان ناوچەكانی گرتەوە و وێرانەیەكی زۆری دروست كردەوە.
ئاماژەشی بەوە كرد: ئەوەی روویدا لەنێوان سووریا و تووركیا ترازانەكانی پلێتی ئەنادۆڵی زیاتر كرد و هەرێمی كوردستان كە لەسەر پلێتی عەرەبی و پلێتی فارسیە بۆیە زۆرجار لەسنوورەكانی بومەلەرزەی بەردەكەوێت.