وڵات_میدیا #بیروڕا
ئەگەر لەم کابینەیە قیتارەکە کەوتە کار ئەوە بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵدەسێتەوە
ماوەی چەن ڕۆژێکە میدیای کوردی تەنراوە بە ھەستانەوەو ھەڵنەسانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان.
ساڵی ٢٠٠٩ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشنای جۆرێکی تازە لە سیاسەت کردن بوون ئەویش درووست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بە ڕێبەرایەتی کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا ئەمین.
درووشمەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەندە درووشمی بریقەدار بوون کاری گەورەیان کردە سەر سایکۆلۆژی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەژێر کاریگەربوونیان بە درووشمەکانی گۆڕان دەنگیان دایە بزووتنەوەکە.
درووشمی بڕینەوەی مووچە بۆ کابانی ماڵ دەیان ھەزار ئافرەتی ماڵەوەی وا لێ کرد کە دەنگ بدەنە ئەو بزووتنەوەیە
درووشمی کوردستان دەکەینە ئەورووپا دەیان ھەزار کەسی تری ھەڵخەڵەتاندو دەنگیان دایە بزووتنەوەکە.
دابین کردنی کارەبای ٢٤ کاژێری و دابین کردنی ھەموو پێداویستیەکانی ژیان بۆ خەڵک وای کرد خەڵکێکی زۆر بکەونە ژێر درووشمەکانیان.
بزووتنەوەی گۆڕان چۆ ناو حکومەتەوەو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگەو چەندین وەزارەتی کەیان وەرگرت نەیان توانی یەک تاکە درووشمیان جێ بەجێ کەن.
تا ئەم کاتەش لە حکومەتان.
یەکێک لە درووشمە زەقەکانی وەزیرەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاکێشان و درووست کردن و کەوتنە کاری سکەی قیتارە لەنێوان شارەکانی ھەرێم ئەم کابینەیەش ماوەکەی تەواو بوو نە سکەی قیتاڕمان دیت و نە گەشتی قیتاڕ.
بۆیە بەدڵنیاھی با بەرپرسانی گۆڕان ڕاستیەک بزانن نەک بەوان ئەگەر خودی ڕێخەری کۆچکردووشیان زیندوو وەبێت جارێکی تر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ھەڵەی وا ناکەنەوە
بکەونەوە ژێر کۆمەڵێ درووشمی بریقەداری گۆڕان.
با بەرپرسانی گۆڕان دڵنیابن لە ھەڵبژاردنی داھاتوو کۆتایان دێت لە ھەرێمی کوردستان
مەگەر وەک ھەندێک دووکانی سیاسی ھاوکاری بکرێن
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED