وڵات_میدیا #کوردستان
ئەمڕۆ دادگای کەتنی هەولێر سزای بەسەر ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی سەپاند
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەران ڕایگەیاند دادگا لەدواین دانیشتنیدا بەئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی و ڕێکخراوی پەیامنێران، سزای پێبژاردنی بەبڕی یەک ملیۆن دیناری عیراقی بەسەر ڕۆژنامەنووسەکەدا سەپاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد وەک تیمی پارێزەران بڕیارەکەی دادگا ڕەتدەکەنەوە ، چونکە پێچەوانەی یاسایە و هەفتەی داهاتوو تانە لەو بڕیارەی دادگای کەتنی هەولێر دەدەن.
مانگی تەمووزی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی لەسەر بەدوادا چوونێکی ڕۆژنامەوانی لەهەولێر دەستگیرکرا و چەند ڕۆژێک دەستبەسەربوو، دواتر بەکەفالەت ئازادکرا و کەیسەکەی گواسترایەوە بۆ دادگای کەتنی هەولێر.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED