وڵات_میدیا #کوردستان
ئەو شێوازی ژیانەی گرنگە بۆ تەندروستی خانەکانی لەش بە تایبەتی خانەی گەدەو ڕیخۆڵە ئەوەنەی کە لە دەسەڵاتی خۆمانن شێوازی ژیانمانە ( چونکە جینات کاریگەری خۆی هەیە ) بۆ دوور بوون لە نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجە:
١- پاراستنی تەندروستی مێشك :- واتە کەم کردنەوەی سترێس و دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی بە خەوتنی تەندروست ( شەو زوو بنوینو بەیانیان زوو هەستین) و جووڵەو وەرزشی ڕۆژانە …
( لە ڕۆشتنی پێ بۆ هەر جۆرە وەرزشێك هەفتەی ٣-٤ کاتژمێر) ، هەناسەی قووڵ و وەرزشی یۆگا ….
٢- پاراستنی کێشی تەندروست :- واتە لاوازی و قەڵەوی هەردووکیان هۆکارن بۆ کەمی بەرگری و تێكچوونی هۆرمۆنو بەرگری لەش و ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی ،
٣- دوور کەوتنەوە لە زۆر خواردنە بێ سودەکان بەپێچەوانەوە خواردنی خۆراك وسەوزە بەسودەکان :- دوورکەوتنەوە لەخواردن وەك ( شەکر و شیرینی و شەربەتو خواردنەوە گازیەکان و فاست فوودو ، خواردی گۆشتی دەستکاری کراوو …)
خواردنی باش و بەسود( سڵق و سپێناخ و جەرجیر و تۆلەکەو قارچك قەرنابیت و بروکۆلیو زەڵاتەو شلەو شۆرباکان، لیمۆ, زەردەچەوەو دارچینیو سیر ، ….هتد)
٤- خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکاندا .
٥- دوورکەوتنەوە لە جگەرەو نێرگەلەو خوارنەوە کحولیەکان .
کەواتە شێوازی ژیان لە رووی خەوو جوڵەو خواردن و خواردنەوەکانی ڕۆژانەمان، کاریگەری زۆری هەیە بۆ ئەگەری تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشیەکان لەوانە شێرپەنجە .