مەزڵوم کۆبانێ: شەهیدبونیان دەبـێتە رێبازی ئێمە بۆ پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان

  • March 17, 2023
  • 82 Views
مەزڵوم کۆبانێ: شەهیدبونیان دەبـێتە رێبازی ئێمە بۆ پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان

وڵات_میدیا #کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەو نۆ شەڕڤانەی ئێوارەی 15ی ئەم مانگە لە دهۆک هەلیکۆپتەرەکەیان کەوتەخوارەوە، لە رێگەدابون بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی هاوبەشی دژی داعش.

نۆ ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاڤا گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، ئێوارەی 15ی ئەم مانگە دو هەلیکۆپتەر کە نۆ ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاڤای تێدابوە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە دهۆک کەوتونەتەخوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستداوە، داواشی لە حکومەتی هەرێم کرد هاوکاریان بێت لە گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

لە رێگەدابون بەمەبەستی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی هاوبەشی دژی داعش
پەیوەست بەم بابەتەش مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “نۆ ئەندامی هێزە تایبەتییەکانمان لە یەکینەکانی روبەڕبونەوەی تیرۆر (YAT) لەدەستدا لەکاتی رۆیشتنیان بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کاری پێکەوەیی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش، یەکێک لەوانەش شەڕڤان کۆبانێ بو کە فەرماندەی هێزەکانی YAT بو.”

شەهیدبونیان دەبێتە رێبازی ئێمە بۆ پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان
ئەوەشی خستوەتەڕو، “قوربانیدانی ئەوان و شەهیدبونیان دەبێتە رێبازی ئێمە بۆ پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان، سەرەخۆشی لە خۆمان، خێزانی شەهیدان و گەکەلەمان دەکەین”.
وێنەی ئەو نۆ شەڕڤانەی گیانیان لەدەستداوە:

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو