#وڵات_میدیا #کوردستان
بیرورا
ھەڵبژرادنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکە لە ڕێژەی کەمی بەژداری جەماوەر لە ڕۆژی دەنگدان!!!
ھەرێمی کوردستان لەبەردەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دایە.ھەموو ئەو بابەتانەی ڕۆژانە لە میدیا بەر چاومان دەکەون کە گوایە ئەمەریکاو ئەورووپا ھەڕەشەی ئەوە دەکەن کە دەبێت ئەم ساڵ ھەڵبژاردن بکرێت دوورن لە ڕاستیەوە.
تا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی نەگەنە ڕێکەوتن بە ھیچ جۆرێک ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان ئەم ساڵ بەڕێوە ناچێت.ئاسۆی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەردووک ھێزیش ناڕوونە و پێ ناچێت وا بە ئاسانی ئەم گرفتانە وا بەزووی چارەسەر بن.
بانگێشتکردنی نوێنەری وڵاتان لە ھەولێر بۆ یادەکانی نەورۆز بەو ئامانجەی وا نیشان دەن تەنیا ھەولێر ناوەندی بڕیار دانە لە ھەرێم
ئەمە دەر خەری ئەو ڕاستیەیە کە ئاسۆی چارەسەری گرفتەکان ناڕوونە.
ھەڵبژاردنی ئەم جارە بۆ سەرجەم ھێزەکانی ھەرێم یەکلا کەرەوە دەبێت
یەکەم⁄ئەو ھێزەی پێی وایە کە ھەرخۆی یەکەمی ھەرێم دەبێت لەبەردەم تاقی کردنەوەیە گرەوی ئەوەی کردووە کە نەک دەنگەکانی کەم ناکەن بەڵکو ڕێژەی کورسیەکانی لە پەرلەمانی کوردستان زیاد دەکەن.
کە ئەمە ئەستەمەو ھەرگیز پارتی ڕێژەی کورسیەکانی زیاد ناکات.
دووەم⁄یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەردەم گەورەترین تاقی کردنەوەدایە بەڕابەرایەتی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی
کە دەیەوێت یەکێتی بگەڕێنێتەوە ناوەندی بڕیاری یەکلا کەرەوە لە بڕیارەکانی ھەرێم و ڕۆڵی یەکێتی وەک ھێزێکی گەورەو کاریگەر و خاوەن مێژوویەکی گەورە بھێڵێتەوە لە ناو کایەی سیاسی.
گرەوی گەورە کراوە لەسەر ئەوەی کە لەم ھەڵبژاردنە یەکێتی کۆتایی دێت .بەڵام ئەوانەی ئەو گرەوەیان کردووە ناتوانن براوە بن لە گرەوەکەیان.
بۆیە بۆ یەکێتی لە ھەموو ھێزەکان زیاتر ئەم ھەڵبژاردنە یەکلا کەرەوەیە.
سێ یەم⁄نەوەی نوێ گرەوی گەورەی کردووە لەزاری سەرۆکی جوڵانەوەکەوە کە تەنانەت دەبنە ھێزی یەکەم و کۆتایی بە ھەردووک ھێزی دەسەڵات دەھێنن تەنانەت سەرۆکی جوڵانەوەکە ئاماژە بەوە دەکە با خەڵک ھیچ پارەیەک نەدەن بە حکومەت چوونکە دەسەڵات دەگرنە دەست و کوردستان دەکەنە ھاوشێوەی وڵاتانی ئەورووپا
دیارە بانگەشەکانی نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی ڕێک ھاو شێوەی بانگەشەی بڕینەوەی مووچەی کابانی ماڵە کە گۆڕان بانگەشەی بۆ دەکرد.بەڵام گۆڕان چوو چەن جوومگەیەکی گرنگی دەسەڵات لە ھەرێم نەک مووچەی نەبڕیەوە بۆ کابانی ماڵ بگرە بوو بەھۆی زیاتر تەشەنە سەندنی کێشەکان
ھیچ یەکێک لەبەڵێنەکانی نەبردە سەر
بۆیە چارەنووسی نەوەی نوێش ھەمان چارەنووسی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت و تەنیا کۆمەڵێک کەس تێدا دەبنە پەرلەمانتارو سوود مەندی مادی.ھیچ کەسێک نەک تەنیا لەو ھەڵبژاردنە لە ھیچ ھەڵبژاردنێکی داھاتوو نابینێت نەوەی نوێ دەسەڵات بگرێتە دەست.
چوارەم⁄ئەوەی پەیوەستە بەھێزە ئیسلامیەکانەوە بەرەو پووکانەوەی زیاتر دەڕۆن لانی کەم لەباشترین حاڵەت ئەگەر پووکانەوەش ڕوونەدات لەقەبارەی خۆیان دەخۆلێنەوە و گەشە ناکەن.
کۆمەڵی ئیسلامی یەکێک دەبێت لەو ھێزە ئیسلامیانەی پاشەکشە دەکە.تەنیا ئەگەر ھەیە یەگرتووی ئیسلامی لە ئاستی گەشەی خۆیدا وەمێنێت
چوونکە خەڵکی دەرەوەی ھێزە ئیسلامیەکان زۆر باش لەوە گەیشتوون ئەوانە ھێزی گۆڕانکاری نین بۆیە ناتوانن لە جاماوەری دیاری کراوی خویان زیاتر متمانەی خەڵکی تر بەدەست بێنن.
دوواجار ئەمە تەنیا خوێنەوەیەکی بەندەیە بۆ دۆخی ئێستای ھەرێم و ھەڵبژاردنی داھاتوو وەک لەسەرەتاش باسم کرد ڕێژەی بایکۆت لەم خولەی پەرلەمان ئاساتێکی پێوانەیی تۆماردەکە لە درێژایی خولەکانی تری پەرلەمان