د. ئازاد مستەفا:ھاوکاریەکانی حیزب و ووڵاتانی ئەوروپی نەبێت دەبێت نەخۆشخانەكانی ھەڵەبجە دابخەین

  • March 19, 2023
  • 52 Views
د. ئازاد مستەفا:ھاوکاریەکانی حیزب و ووڵاتانی ئەوروپی نەبێت دەبێت نەخۆشخانەكانی ھەڵەبجە دابخەین

وڵات_میدیا #کوردستان

بانگەشەکانی حکومەتی هەرێم رەتدەکاتەوە
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا بانگەشەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە بارەی خزمەتکردنی کەرتی تەندروستیی پارێزگاکە رەتدەکاتەوە و رایدەگەینێت.
روونكردنەوەیەك بۆ رایی گشتی بە تایبەتی بۆ فەرمانگەی میدیا وزانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ” پارێزگایەكی وەك هەڵەبجە بەو هەموو نەخۆشەوە وا ئەزانن تەنها بە 90 ملیۆن دینار دەچێت بەرێوە”.
هەر لەو رووەوە رایگەیاندووە: ” ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حیزب و ووڵاتانی ئەوروپی نەبێت ،ئەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم”.
ئاماژەی بەوەشکردووە بەپێچەوانەی بانگەشەکانی حکومەت 49 پزیشک بۆ پارێزگاکە دانەمەزراون و لەو 60 کارمەندەش کە باس کراوە بۆ نەخۆشخانەی وەفا و بیارە دامەزراون ئەوانیش 30 کارمەند بوون ئەویش بە گرێبەست دامەزراون و ئێستاش لە ماڵەوەن و گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە”.


ئاشکراشی کردووە، بەدەر لە بوجەی خۆمان هیچ كامێك لەو بڕە پارانەی وەك زانیاری دانراون بۆیان تەرخان نەکراوە، وەک 108 ملیۆن دینارو 155ملیۆن دینار بۆ ئامێری پزیشكی” .تەنها ئەوەی كارگەی ئۆكسجینەكە بۆ هەڵەبجە دابینكراوە وەك هەموو شارەكانی تر نەك زیاتر ئەویش پارەكەی ئەبێت لە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە دابینبكرێت”.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو