وردەکاریی دۆزینەوەی تەرمی ھاوڵاتییەک لەنێو چاڵێکدا لە سلێمانی

  • March 20, 2023
  • 78 Views
وردەکاریی دۆزینەوەی تەرمی ھاوڵاتییەک لەنێو چاڵێکدا لە سلێمانی

وڵات_میدیا #کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ھێزەکانیان تەرمی ھاوڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە کە لەنێو چاڵێکدا شاردراوەتەوە، لەسەر روداوەکەش سێ کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە بەردەوامە.

عەمید پشتیوان بەھادین، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە لە رۆژی ھەینییەوە دیارنەماوە و کەسوکارەکەی ئاسایشیان ئاگادارکردوەتەوە، بۆیە ھێزەکانیان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و ئێوارەی دوێنێ تەرمەکەی لە چاڵێکدا لەناو ماڵێکدا دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھاوڵاتییە پێشەی بەڵێندەربووە و تەمەنی لەنێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ساڵە، لەسەر ئەو روداوەش ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکردووە و  دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی وتیشی، بەھۆی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەم کاتەدا نایانەوێت زانیاری لەسەر تۆمەتبارەکان و ھۆکاری روداوەکە بخەنەڕو، بەڵام لە رۆژانی داھاتوودا ئاسایش رونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو روداوە بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو