شنیار ئەنوەر ژنەچالاکوانی کورد لەوڵاتی ئەمەریکا لەبارەی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم کەلەبارەی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکەی ھەسەد لەسنوری پارێزگای دھۆک کەوتبووەخوارەوە پەیامێک ئاراستەی مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کردووە وتێدا دەڵێت؛” مەسروربارزانی هەرگیز فێرنابێت ببێتە پیاوی دەوڵەت؟ “
ئاخر تۆ لە چیای کۆڕەک کۆمەڵێک سەفیرو دیبلۆماتکارت کۆکردۆتەوە بە بۆنەی نەورۆزەوە، لەبری ئەوەی باس لە هەندێک بابەتی کلتوری و رەسەنایەتی کوردو نەوروزۆ بکەیت.
بەڵام ئەو مناسەبەیەش کرد بۆ دەرفەتێک بۆ زیاتر خۆبچوکردنەوەت. جارێ ئەو کەسانەی لەناو فڕۆکەکەدا شەهید بون شەڕڤان و بەحساب براتن ( کوردن) بەڵام دێیت بابەتەکە لە نەورۆزەوە دەکەیتە ململانێی بێ مانای حزبی و شەخسی و باسی ئەوە دەکەیت ئەو فڕۆکەیە لە کوێوە گەیشتۆتە دەستی یەپەگە لە کاتێکدا ئێمە دەزانین کە ئەمەریکا خۆی هاوکاری ڕاستەوخۆی یەپەگە دەکات و چەکیان پێدەدات و پشتگیریان دەکات کە جەناب چاکەیەک پێناکرێت و پشتگیریان ناکەیت لە ترسی تورکیا سەر شۆڕی کەمێک شەرم بتگرێت، عێراق و سیخوڕی تریان بۆ مەهێنە بۆ لێکۆڵینەوە.
داماویەکەت لەوێدایە کە بەحسابی خۆت بەم قسانەت بۆ دپلۆماتکاران زەڕبەیەک لە یەکێتی بدەیت بەناوی ئەو ئەنجومەنی ئاسایشەوە بەیان نامەی بێمانا دەربکەیت لە کاتێکدا ئەنجومەنەکە بە حساب لەلایەن هەردوکتانەوە بەڕێوە دەچێت.
بەڵام لە ڕاستیدا ڕیکلامێکی باش بۆ یەکێتیت کرد چونکە خەڵکی کوردستان هاوسۆزن لەگەڵ ڕۆژئاڤاو پێیان خۆشە هاوکاری بکرێن. ئەوەی کە بۆت مایەوە شەرمەزاری و خۆفرۆشی بوو.
– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق