وڵات_میدیا #کوردستان
په‌رله‌مانتارێكى پێشوترى په‌رله‌مانى كوردستان پێشێلكردنى بڕیارێكى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ڕۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمه‌وه به‌بیرده‌هێنێته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “حكومه‌تى هه‌رێم له‌زۆنى زه‌رد، خاك‌و ئاسمانى خستۆته ژێر ده‌سه‌ڵات‌و خزمه‌تى دوژمنانى كورده‌وه”، ده‌شڵێت:”توركیا، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك باخچه‌ى پشته‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى سه‌یر ده‌كات”.
د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین په‌رله‌مانتارى پێشوترى په‌رله‌مانى كوردستان‌و ئه‌ندامى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه)، وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌داواكارییان له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌به‌كارهێنانى ئاسمانى هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه.
د.شێركۆ وتى، “ساڵى 2014 په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ژماره 24ى ده‌ركرد كه ده‌ڵێت، ده‌بێت حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانى هه‌رێم، به‌ڕه‌سمى دان به‌كانتۆنه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستاندا بنێن‌و هاوكارییان بكات‌و نوێنه‌رایه‌تیشیان به‌فه‌رمى له‌هه‌رێم هه‌بێت”.

ئه‌وه‌شى وت:”به‌داخه‌وه تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم له‌زۆنى زه‌رد، ڕێگه‌ى نه‌داوه به‌كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان، كه ئه‌مه‌ش جارێكى تر پێشێلى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه له2014دا”.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌به‌كارهێنانى ئاسمانى هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه، د.شێركۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، “پێم سه‌یر نییه ئه‌م په‌یام‌و ڕاگه‌یه‌نراوانه، چونكه ئه‌وه بڕیاره له‌و سنوره كه ئاسمان‌و خاكى هه‌رێم بخرێته خزمه‌تى دوژمنانى كورده‌وه”.
له‌باره‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیشه‌وه د.شێركۆ باسى له‌وه‌كرد، “هه‌سه‌ده هێزێكى دان پیانراون له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى‌و هه‌ر ئه‌وانیشن له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع شه‌ڕى تیرۆر‌و پارێزگارى له‌خاك ده‌كه‌ن”.
به‌ته‌نزه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوترى په‌رله‌مانى كوردستان وتى، “فڕۆكه‌كانى توركیا به‌قوڵایی خاكى هه‌رێم دێن‌و ده‌ڕۆن‌و بۆردومان ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵك ده‌كوژن، به‌ڵام نه‌مان بینى ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌و سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات خاك‌و ئاسمان‌و وڵاتمان بۆ دوژمنه‌كانى كورد كراوه‌یه‌و له‌كورد حه‌رامه‌و توركیا هه‌رێمى كوردستان وه‌ك باخچه‌ى پشته‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى سه‌یر ده‌كات”.
به‌وته‌ى د.شێركۆ، “حكومه‌تى هه‌رێم له‌زۆنى زه‌رد، هه‌موو دژایه‌تیه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش هه‌وڵده‌دات بیخنكێنێت، بۆیه به‌ئه‌ركى په‌رله‌مانى كوردستانى ده‌زانم، لێكۆڵینه‌وه له‌حكومه‌ت بكات له‌سه‌ر كۆى ئه‌و یاسایانه‌ى حكومه‌ت پێشێلیان ده‌كات”.
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED