ئەمین بەکر:خۆتان دەست بەتاڵ و گەلیشیان بەش مەینەت كرد لەداھاتی نەوتی ھەرێم

  • March 25, 2023
  • 76 Views
ئەمین بەکر:خۆتان دەست بەتاڵ و گەلیشیان بەش مەینەت كرد لەداھاتی نەوتی ھەرێم

وڵات_میدیا #کوردستان

ئەمین بەکر، ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بریارەکەی دادگای پاریس نوسیویەتی:
ئەمە ئەو ڕۆژە بوو كە دەسەڵاتدارانی هەرێمان لێ ئاگادار دەكردو نەیان بیست


ئێستا كە لەدەرئەنچامی بڕیارێكی تحكیمی لیژنەی تەحكیمی ژوری بازرگانی پاریس ، توركیا هاوپویمان و شەریكیان هەناردەكردنی نەوتی لە بەندەرەكانیەوە ڕاگرت ، و پشتی تێكردن.!
كارتی ئەو مافە دەستوریەو سامانە ستراتیجیەی خەڵكى كوردستانيان بێ سود سوتاندو بەقوربانی بەرژەوەندیە تاتبەتیەكانی خۆیانیان كرد ،ئەوكاتەی كە كارتی نەوت بەهای هەبوو گفتوگۆو ڕێكەوتنی لەگەڵ بەغدا لەسەر نەكرد تاخۆیان دەست بەتاڵ و گەلیشیان بەش بەیمەینەت كرد .لەئێستادا پێویستە هیچی تر خەڵكی كوردستان لەحەلاجەكانی هەرێمی قبوڵ نەكات ، بیست ساڵە تاڵاوی بێ موچەیی و بێ خزمەتی بەخەڵكی هەرێم دەچێژن و لەقوتی هاوڵاتیان قەرەبوی دۆسیە دۆڕاوەكانیان لەدادگاكان ئەدەنەوە ،ئێستاش كە هیچیان بەدەستەوە نەماوە دێنو دەڵێن لەگەڵ بەغدا ڕێك دەكەوین ، ئەم دەسەڵاتدارنەی هەرێم لەهەر شوێن و وڵاتیەكی تربونایە لەسەر ئەو هەموو خیانەت و،بێ حورمەتی كردنەیان بە هاونیشتمانیەكانیان دەمێك بوو سزادرابوون.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو