وڵات_میدیا #کوردستان
شنیار ئەنوەر ژنەچالاکوانی کورد لەئەمەریکاوە پەیامێک ئاراستەی مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات ودەڵێت؛
مەسرور بارزانی دەیەوێت لە چیدا لەگەڵیدا بین؟
لە زیندانیکردنی ئازادیخوازانی بادینان؟ یان لە بوختانکردن بۆمن و کەسانی سەربەخۆی تر؟ یان لە حەملەی تەخوینەکانی دژی هەرکەسێک کە ڕەخنەی لێبگرێت؟ یان لەوە لەگەڵت بین کە حوکمەتەکەت پڕبو لە شکست و دۆراند لەبەرامبەر دادگای ئیتیحادی، و لەبەرامبەر دادگا نێودەوڵەتیەکان؟
یان ئەوەی کە کوردستانت بەرەو دابەشکردنی زیاتر بردووە کە لە دوای شەری ناوخۆ وە کەم وێنەیە؟
یان لەوەی کە هەڕۆژەوی ڕاپۆرتکی نێودەوڵەتیمان لەسەر بڵاوبکرێتەوە بەهۆی پێشێلکاری و خۆبەزلزانین و هەنگاوی دڕندانەکانت بەرامبەر کەسانی مەدەنی؟
لەچیدا لەگەل مەسرور بارزانی بین؟ لە بڕینی موچەی خەڵکدا؟ لە قەرزارکردنی کوردستان؟ لە فەرامۆشکردنی هەڵەبجەو گەرمیان و سلێمانی؟
لەچیدا لەگەڵیدا بین، لەوەی کە هەڕۆژەو کۆشکو تەلارێکی ئاشکرا دەبێت لە ئەمەریکاو لە دوبەی؟
مەگەر لەچیدا لەگەڵتابن وەیان لەگەڵتابین؟ لە گەشتە بێبەرهەمەکانت بۆ داڤۆس و بۆ
ئیمارات؟
ئێستا هاوڵاتیان سەیری یەکەم کۆمێنت بکەن مەسرور بارزانی چۆن بە تۆنێکی پڕ لە شکستەوە قسەدەکات؟ ئێوە بڕیاربدەن؟
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED