ھێمن مامەند ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند لەبابەتێکدا لەبارەی دواین گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکانی ئەم دواییەی هەرێم دەڵێت؛
دەیانەوێت دیسان قسەی قۆڕ بکەن
ھێشتا دەوڵەتەکەیان ڕانەگەیاندبوو ھێشتا خەریکی تەزویری ڕیفڕاندۆم بوون ، ھەڕەشەیان لێدەکردین و دەیانووت لەدەوڵەتەکە جێگەتان نابێتەوەو لەشەمەندەفەرەکە فڕێتان دەدەینە خوارەوە، ئێستاش لەوپەڕی شکستدان دیسان دەستیان کردووە بەھەڕەشەو گوایە لەسەرکەوتنی ئایندە بێ بەشمان دەکەن ، یان دەیانەوێت وا لەکۆیلەکانیان بگەیەنن ، کەئێمە دژی ھەرێمەکەین ، ئێمە دژی ھەرێم نیین ھەرێم ھی ئێمەیە، ئێمە دژی ئێوەین ، چونکە ئێوە نۆکەری بێگانەن ، عەرەب قسەیەکی ھەیە دەڵێت “ئەو تیرەی دۆستێکت لێتدەدات بەقەد ھەزار تیری دوژمن ھەیە، ئێوە زۆر ئازاری ئەو میللەتەتاندا، ئێمە دژی ئێوەین نەوەکو ھەرێم “.