پەری محەمەد کادیری پێشکەوتووی پارتی لەنوسێنێکدا رەخنە لە بەشێک لەبەرپرسانی پارتی دەگرێت لە شێوازی وەڵامدانەوەیان بۆ راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و دەڵێت؛

پارتی وەک هیز سەلماندویەتی کە هیزی یەکەمەو ئیستا بە فیعلی شانی داوەتە بەر هەموو مەسئولیەتێکی هەرێم بە چاک و خراپەوە ئەوەی گرنگە پارتی بیکات هیندێ خەڵکی بێ کەڵکی پارتی بێ دەنگ بکات کە جگە لە کیشە هیچ ناخەنە سەر خەرمانی پارتی ئەویش تەواو بێ دەنگکردنیانە تێکەڵکردنی مەسەلەی جێندەر هیج پەیوەندی بەو دۆخەوە نیە کە ئیستا دەگوزەریت ئێمە دەبێت بە دوای ریگای باشتردا بگەرێن بۆ نزیکبونەوە لەگەڵ ئەمریکاو هاوپەیمانان لەوەی کێشە دروست بکەین بەراستی پارتی خەڵکی نامەسئول و بی ئیشی زۆرە ماڵی بارزانی باش دەزانن چی دەکەن چۆن ری بە خەلکی وا ئەدەن لەبری چارەسەکردنی کیشەکان سەرئیشەی تریان بۆ دروست بکەن کاتیەتی پارتی نەهێڵیت هەموو کەس قسە بکات…..
– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق